English | عربي

خشتەی دابەشکردنی مووچە پێش جەژن


خشتەی دابەشکردنی مووچە پێش جەژن

2019/05/27 | 15:00

(هەواڵ كوردستان)-  ئەو وەزارەتانە مووچەیان پێ دەدرێت

لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەو وەزارەتانە ڕاگەیاندرا کە پێش جەژنی رەمەزان مووچەیان پێ دەدرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی (باسنیوز) لە وەزارەتی داراییەوە بە دەستی گەیشتووە، بڕیارە سبەی سێشەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩، مووچەی مانگی ٣ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت.

هەر بەپێی هەمان خشتە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ٥ی ٢٠١٩، مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرە دابەش دەکرێت.

هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٩، مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ، ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی لە پرێس کۆنفرانسێکدا دابەشکردنی مووچەی مانگی ٣ی پێش جەژن ئاشکرا کرد.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending