هەواڵی کوردستان ئێستا

پەرلەمان: حكوومەت جددییە لە چاكسازی و راپۆرتێك بۆ ڕای گشتی بڵاو دەكاتەوە

پەرلەمان: حكوومەت جددییە لە چاكسازی و راپۆرتێك بۆ ڕای گشتی بڵاو دەكاتەوە
پەرلەمان: حكوومەت جددییە لە چاكسازی و راپۆرتێك بۆ ڕای گشتی بڵاو دەكاتەوە

2020-05-30 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- سكرتێری پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسای كردووە و بۆ هەر بوارێكیش پەیڕەوێكی دەركردووە، كە بڕیارە ڕاپۆرتێك لەبارەی چاكساییەوە بۆ ڕای گشتی بڵاو بكاتەوە، چونكە حكوومەت ئەمجارە لەسەر ئەنجامدانی پرۆسەی چاسازی زۆر جددییە.

مونا قەهوەچی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمە وەكو پەرلەمانی كوردستان بە هەموو شێوەیەك پشتگیری لە پرۆسەی چاكسازی دەكەین، كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامی دەدات، چونكە لەو كاتەوەی یاساكە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند كرا، دەست بە جێبەجێكردنی كراوە و ئێمەش دەست بە چاودێریكردنی چۆنیەتیی جێبەجێكردنی یاساكە دەكەین".

قەهوەچی گوتیشی: "سەرەتا حكوومەت دەستی بە جێبەجێكردنی یاساكە كردووە و، ئەوەی پێویستیشی بە پەرلەمانە، ئێمە هاوكار دەبین چ لە یاسا بێت یان هەر كارێكی دیكە هەبێت، هەروەها ئەوەی پێویستی بە رێنماییش هەبێت، حكوومەت خۆی دەریدەكات".

ناوبراو باسی لەوەش كرد، حكوومەت پێویستی بە چەندین پەیڕەو هەیە بۆ ئەوەی یاساكە جێبەجێ بكات، لەوانە مووچەی خانەنشینی و میلاكات و ئیمتیازات و دەرماڵە و مووچەی سەربازی و یەكەی 70و80، كە بۆ هەر یەك لەمانە پەیڕەوی دەركردووە و لە داهاتووشدا حكوومەت ڕاپۆرتێك بۆ ڕای گشتی و پەرلەمانیش لەبارەی پرۆسەی چاكسای بڵاو دەكاتەوە، بۆ ئەوەی شەفافیەت لە پرۆسەی چاكسازیدا هەبێت.

دەشڵێ: "پەرلەمان چاودێر دەبێت و حكوومەتیش زۆر جددییە لەسەر جێبەجێكردنی یاساكە".

 

بڵند ئیبراهیم