English | عربي

وەفدێكی عێراقی گەیشتە بەیروت بەمەبەستی گێڕانەوەی نەجمەدین كەریم بۆ بەغداد


وەفدێكی عێراقی گەیشتە بەیروت بەمەبەستی گێڕانەوەی نەجمەدین كەریم بۆ بەغداد

2019/05/27 | 21:25

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-سەرچاوەیەك لە حكومەتی عێراقی رایگەیاندوە، وەفدێكی عێراقی گەیشتونەتە بەیروتی پایتەختی لوبنان، بەمەبەستی گێڕانەوەی نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشوی كەركوك.بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی روسیا تودەی، وەفدێكی دەستەی دەستپاكی عێراقی گەیشتونەتە، بەیروتی پایتەختی لوبنان، بەمەبەستی گێڕانەوەی نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشوی كەركوك.بەپێی سەرچاوەكەی ئەو ئاژانسە روسیە، لەماوەی چەند كاتژمێری داهاتودا نەجمەدین كەریم دەگەیەنرێتەوە بەغداد.پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندبو، كە لەگەڵ بەرپرسانی لوبنان لە پەیوەندیدابون بەمەبەستی رادەستكرنەوەی نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشوی كەركوك كە رۆژی 2ی ئایار لە فرۆكەخانەی حەریری لە بەیروت دەستگیركرابو.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending