English | عربي

موسڵمانێك خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كاندید دەكات


موسڵمانێك خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كاندید دەكات

2019/05/27 | 22:10

(هەواڵ كوردستان)-

بۆ یەكەم جار لە مێژووی وڵاتەكەدا، ئەمڕۆ دووشەممە هاووڵاتیەكی موسڵمانی بەریتانی، كە بە رەچەڵەك پاكستانیە و ئێستە وەزیری ناوخۆیە، خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كاندید كرد.

ساجید جاوید وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ئەمڕۆ لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاند كە خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكە و سەرۆكی پارتی پارێزگاران كاندید دەكات، تا شوێنی خاتو تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی دەست لەكاركێشاوەی بەریتانیا بگرێتەوە.

ئەم راگەیاندنەی جاوید چەند رۆژێك لە دوای دەست لەكار كێشانەوەی سەرۆك وەزیران دێت، كە بڕیارە تا سەرەتای مانگی داهاتوو پۆستەكەی بەجێ بێڵێت.

جاوید بە تۆمارێكی ڤیدیۆیی خۆكاندیدكردنەكەی راگەیاندووە و تێیدا گوتوویەتی "من خۆم بۆ پۆستەكانی سەرۆكی پارتی پارێزگاران و سەرۆك وەزیران كاندید دەكەم، پەیامەكەشم بە سانایی بریتیە لە بنیاتنانەوەی متمانە و دۆزینەوەی یەكگرتوویی و دروستكردنی هەلی نوێ بۆ وڵاتەكەمان".

دووپاتیشی كردووەتەوە كە دەبێ پرۆسەی دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەورووپا جێبەجێ بكرێ، بۆ ئەوەی متمانە بۆ دیموكراسیی بەریتانی بگێڕنەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending