نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان كۆبووه‌وه
ھەولێر-KDP. info- سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌خت له گرنگیى هه‌بوونى میكانیزمێك بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالى عێراق ده‌كاته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش به‌تایبه‌تى له ناوچه جێناكۆكه‌كان كه جموجووڵ و هێرشه‌كانیان مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر ئاسایشى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دروست ده‌كات، ئاماده‌ییى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ربڕى.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30/5/2020 له هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مێجەر جەنەرال ئیریک هیل فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دوایین پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و هه‌وڵ و ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، هه‌روه‌ها لێكه‌وته‌كانى به‌تایبه‌تى له بواره‌كانى ته‌ندروستى و ئابووریدا و كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رنامه و جموجووڵى سه‌ربازیى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا تاوتوێ كرا.
دیالۆگى ستراتیژیى ئه‌مه‌ریكى ـ عێراقى كه بڕیاره مانگى داهاتوو ده‌ست پێبكات و تیایدا نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێستا و داهاتووى عێراق و ئه‌مه‌ریكا تاوتوێ بكرێت، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگیى ئاماده‌یى و به‌شداریى هه‌رێمى كوردستان له‌و دیالۆگه و له دانان و ئاماده‌كردنى نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌دا كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له خۆڕێكخستنه‌وه و مه‌ترسییه‌كانى فراوانبوونى جموجووڵ و هێرشه‌كانى تیرۆرستانى داعش له عێراق و سووریا كرا كه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى جددى له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیرى له هه‌ردوو وڵات.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى گرنگى و پێویستیى به‌رده‌وامیى پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تیرۆردا، جه‌ختیشى له‌سه‌ر پێویستیى هه‌نگاونانى سیاسى له عێراق كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێكهاته عێراقییه‌كان هه‌ست به هاوبه‌شی و متمانه و پارێزراویی ئێستا و داهاتوویان له عێراقدا بکه‌ن.