حكومه‌تی كوردستان چرایێك له‌نێو تاریكستاندا
د.محمد خدرمولود
گوتاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی رۆژی 22-5-2020 به یه‌كێك له گوتاره گرنگ و بایه‌خداره‌كانی ئه‌مرۆ داده‌نرێت.
بایه‌خ و گرنگی گوتاره‌كه له چه‌ندین لایه‌نه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ئه‌م وتاره‌مان بشێ، لێره‌وه ده‌كرێ ته‌نیا له دوو لایه‌نه‌وه تیشكی بخه‌ینه سه‌ر و شرۆڤه‌ی ره‌هه‌نده‌كانی بكه‌ین.
لایه‌نی یه‌كه‌م : ره‌هه‌ندی قۆناغی گوتار، كاتی په‌خش و بڵاوكردنه‌وه‌یه‌تی.
لایه‌نی دووه‌م : ره‌هه‌ندی ده‌قی ته‌واوی گوتار، ناوه‌رۆكی گوتاره‌كه‌یه.
كه له لایه‌نی یه‌كه‌مه‌وه سه‌یری گوتاره‌كه ده‌كه‌ین و له خوێندنه‌وه‌یدا كات و ساته‌كه‌ی به هه‌ند وه‌رده‌گرین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت بایه‌خه‌كه‌ی له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه كات و ساتی گوتار، سه‌رده‌می نێو كۆمه‌ڵێك قه‌یران و ته‌نگژه‌یه گرنگترینی ئه‌و قه‌یران و ته‌نگژانه‌ش، سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆڤید 19 یه و ته‌شه‌نه‌كردنیه‌تی له نێو شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به هه‌موو ئه‌نجام و ئه‌و لێكه‌وته‌و ده‌رهاویشتانه‌ی له سۆنگه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌دا كوردستانی ته‌نیوه و باری ته‌ندروستی و ئابووری و سیاسیی و كارگێری و ته‌نانەت ده‌روونی تاكو كۆی كۆمه‌ڵگای شڵه‌ژاندوه و خه‌ڵكی خستۆته به‌رده‌م بارودۆخێكی نه‌خوازراوی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی حیساب بۆنهكراودا.
هه‌رسه‌باره‌ت به كات و ساتی گوتارهكهوه، ده‌قی گوتاره‌كه‌ی به‌رێز مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای چه‌ند رۆژێك دێت له پاش گوتاری نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق خاتوو جێنین پلاسخارت كه به‌هۆی ڤیدیۆ ئۆن لاینه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له باره‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشكه‌شی كرد..
پلاسخارت راشكاوانه باسی له بارودۆخی سیاسیی و ئابووری عێراق كردوو نیگه‌رانی خۆشی بۆ ئه‌وه ده‌ربری كه ناكرێ به‌غدا به‌شه بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌نێرێ، سه‌رباری ئه‌مه و له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌و خاڵی كۆتاییه بوو كه خاتوو پلاسخارت له‌سه‌ر ئه‌و چه‌ند رسته‌یه چاوه‌روان نه‌كراوه داینا وگوتی : جێی داخه كه نێوماڵی كورد و لایه‌نه‌كانی نێو حكومه‌تی هه‌رێم نارێكه و له كوردستان و له به‌غدادا ده‌نگی كورد بۆ پرسه گرنگ و چاره‌نووسسازه‌كان یه‌كگرتوو نییه، مه‌به‌ستی پلاسخارات له‌مه‌دا روونه كه ده‌لێ : پارته كوردییه‌كان یه‌كگرتوو نین.
لایه‌نی دووه‌می گوتاره‌كه، خوێندنه‌وه و وردبوونه‌وه‌یه له ده‌قی ته‌واویه‌تی ناوه‌رۆك و ره‌هه‌نده‌كانی كه ئامانج و مه‌به‌سته‌كه‌یه. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه‌رگر، بینه‌ر و گوێگر و جه‌ماوه‌ر هه‌ست به بوونی كه‌سایه‌تییه‌كی باوه‌ڕبه‌خۆبووی به‌هێزی خاوه‌ن ئیراده‌ی پڕ له هه‌ست و ویستی زاڵی جلهوكێشی ده‌سه‌ڵاتدارێكی به ئه‌زموون ده‌كا.
ده‌سه‌ڵاتێكی جلهوكێش له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی له یه‌ك به‌ره‌یه و له یه‌ك سه‌نگه‌ردایه، یا به واتایه‌كی تر جه‌ماوه‌رو سه‌ركردایه‌تی، هه‌موویان له نێو ئه‌و پاپۆڕهدان كه له نێو ده‌ریایی پڕ له ئاریشه‌ی ئه‌م قۆناغه چاره‌نووسسازه دا ئامانجی سه‌ره‌كی تێپهڕاندنییهتی به كه‌مترین زیان و قوربانی بۆ گه‌یشتنه كه‌ناری ئارامی.
تێپه‌ڕاندنی ئه‌م بارودۆخه و زاڵ بوون به‌سه‌ر گرفت و ته‌نگژه‌و ئاریشه‌كان و گه‌یاندنی كوردستان و ئه‌زموونه حوكمرانیه‌كه‌ی به كه‌ناری ئارام و سه‌قامگیر، جگه له ئه‌زموون و هونه‌ری ئیداره‌دان و كارگێری، سه‌ركردایه‌تییه‌كی ئازا‌و جوامێر‌و بوێر‌و ژیری ده‌وێ. بۆ هه‌نگاونان بۆ تێپه‌ڕاندن و گه‌یشتنه ئاینده، ناكرێ له‌به‌ر ته‌كتیك قوربانی به ستراتیژ بدرێ.
هه‌ر له ناوه‌رۆكی گوتاره‌كه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ ژیری و بوێری، بیركردنه‌وه و نه‌خشه‌دانانی وورد له نێو گرفت و ئاریشه قوڵه‌كاندا هیچ كاتێ و له هیچ كه‌سێ به دیارناكهوێ گه‌ر راستگۆ و باوه‌ڕپێكراو و سه‌ر راست نه‌بێ و له ووته و كرداردا، له كار و كرده‌وه‌دا راسبێژ و رۆشن و روون و ڕه‌وان نه‌بێ. فریادره‌سی سیما و سیفات و ئاكاری نه‌بێ.. ده‌نا له‌م بارودۆخه‌دا هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌گوترێت وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رێز نێچیرڤان بارزانی گوته‌نی : گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خاڵی سفر- سفر ئیداره‌یی.
تێگه‌یشتن له گوتاره‌كه‌ی به‌رێز مه‌سروور بارزانی روون و ڕه‌وانه و ناوه‌رۆكی ئاشكراگۆیی پێوه دیاره كه گوتاری سه‌رۆك و به‌رپرسانه‌یه له سه‌رده‌می گرفت و ئاریشه‌كاندا، له گوتاری نابهرپرسیش به چه‌ندین فاكته‌ر و توخم و شێوازی گوزارشت كردن جیاده‌كرێته‌وه.
بۆیه ئه‌م گوتاره، زۆر گرنگ و جێی بایه‌خه و له‌كات و ساتی خۆیدایه‌و ئامانج و مه‌به‌ستی خۆی پێكاوه و راستییه‌كان و په‌یامی مه‌به‌ستداری خۆی به (وردی – الدقه و رۆشنی- الشفافیه وئاشكرایی – الوضوح و بابه‌تی – الموضوعیه و به‌رپرسیاره‌تی – المسئولیه) ه‌وه گه‌یاندووه.
به‌گشتی له كۆی تێگه‌یشتنی گوتاره‌كه‌دا ترس و له‌رزۆكی له چاكسازی، ترس و له‌رزۆكی له یه‌كریزی و یه‌كده‌نگی، نه‌ك هه‌ر مانه‌وه‌یه له نێو قه‌یرانه‌كان و درێژه‌پێدانیه‌تی، به‌ڵكو قوڵتركردنه‌وه‌ی درزهكانه و به شاقوڵی كردنی گرفت و هاتنه ئارای ئاریشه‌ی تره، به ئاراسته‌ی هەنگاونان به‌ره‌و ئاقارێكی نادیاری پڕاوپڕ له ئاریشه‌ی تر و قه‌یرانی تر و گرفتی تری مه‌ترسیدارتر.