English | عربي

مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك :یه‌كێتیه‌كه‌تان له‌هیچ قۆناغێكی سه‌خت و دژواردا پشتی له‌كه‌ركوك نه‌كردوه‌


مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك :یه‌كێتیه‌كه‌تان له‌هیچ قۆناغێكی سه‌خت و دژواردا پشتی له‌كه‌ركوك نه‌كردوه‌

2019/05/28 | 20:10

(هەواڵ كوردستان)- له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا مه‌ڵبه‌ندی (2)ی ڕێكخستنی كه‌ركوك ڕایگه‌یاندوه‌،ئه‌وهه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی له‌پێناو كه‌ركوك و كوردستان و ناوچه‌دا بڕێنراوه‌كان كه‌ بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد،به‌هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌پێناو خاكی پیرۆزی كه‌ركوكی دانه‌براو له‌كوردستان ده‌نرخێنین.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌… به‌ناوی سه‌رجه‌م كادر و دۆست و هه‌ڤاڵان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ری قاره‌مان و خۆڕاگری كه‌ركوكه‌وه‌،ده‌ستخۆشی له‌هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی به‌ڕێز جه‌نابی كاك كۆسره‌ت جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و به‌ڕێز دكتۆر به‌رهه‌م جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی و ده‌سته‌ی كارگێڕی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامه‌كانمان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كه‌ین.

ئه‌مرۆ بۆ ته‌واوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كه‌ركوك به‌تایبه‌تی سه‌لماندتان كه‌ركوك و یه‌كێتی دوانه‌ی دانه‌بڕاوی یه‌كترن.

یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌رله‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ به‌ڕێبه‌رایه‌تی ڕابه‌ری شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان (جه‌نابی مام جلال)كه‌ركوك له‌ شاڕێی به‌رنامه‌ی كاركردن و خه‌بات و قوربانیدان بووه‌،ئێستا و ئاینده‌ش یه‌كێتی به‌هه‌مان ڕوحیه‌تی كاركردنه‌وه‌ درێژه‌پێده‌ری ئه‌وڕێبازه‌ پیرۆزه‌یه‌ و ده‌ستبه‌رداری نابێت.

ئه‌وهه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی له‌پێناو كه‌ركوك و كوردستان و ناوچه‌دا بڕێنراوه‌كان كه‌ بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد،به‌هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌پێناو خاكی پیرۆزی كه‌ركوكی دانه‌براو له‌كوردستان ده‌نرخێنین.خه‌ڵكی خۆڕاگری كه‌ركوكیش هه‌رئه‌م هه‌ڵوێسته‌ جوامێرانه‌یان له‌یه‌كێتیه‌كه‌یان چاوه‌ڕوان ده‌كرد.

له‌كۆتاییدا به‌ڵێن بۆته‌واوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كه‌ركوك دوپات ده‌كه‌ینه‌وه‌،به‌كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌ڵێن یه‌كێتیه‌كه‌تان له‌هیچ قۆناغێكی سه‌خت و دژواردا پشتی له‌كه‌ركوك نه‌كردوه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌جێ‌ نه‌هێشتووه‌،مانه‌وه‌شمان هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ بووه‌،وێرای ئه‌وه‌ی كه‌باجی زۆرمان له‌م پێناوه‌داوه‌،به‌ڵام سورین له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانمان بۆداكۆكیكردن له‌پێناو ماف و داخوازیه‌ ڕه‌واكانی خه‌ڵكی خۆراگری كه‌ركوك… هه‌رشه‌كاوه‌بێت ئاڵاسه‌وزه‌كه‌ی مامی گه‌وره‌مان مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك 28/5/2019








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending