"گفتوگۆی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق لەسەر دەستپێشخەری نوێ ماوە
ھەولێر-KDP. info- ھێشتا كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ئه‌نجام نه‌دراوه و به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه چه‌ند هۆكارێک هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه نه‌كرێت و به‌شێكی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندیی به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقه‌وه هه‌یه، كه چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێشخه‌ری نوێن.
لیوا بابه‌كر فه‌قێ، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری و هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی له وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "هەشت لێژنه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێك هێنرا بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و لیژنانه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بكرێت و كاری سه‌رجه‌م لێژنه‌كان ته‌واو بووه، له‌وانه پرسی هه‌واڵگری و هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازی و دارایی و پرسی ناوچه جێناكۆكه‌كان و پرسه‌كانی دیكه، بڕیار بوو دوای جه‌ژن كۆبوونه‌وه بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا هه‌نگاوی پراكتیكی نه‌نراوه، ڕه‌نگه ئه‌م هه‌فتەیە ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌و بارەیەوه بدرێت".
گوتیشی: "كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ندێك شوێن و پرسی كۆرۆنا و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له سه‌رۆكایەتیی وه‌زیران، كۆمه‌ڵێك هۆكار بوون بۆ دواكه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌كه و به‌داخه‌وه خه‌له‌لی له كاره‌كان دروست كرد، ده‌بوو به‌رنامه‌ی كار دابنرێته‌وه و ده‌ست به كاره‌كان بكرێته‌وه، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه هه‌موو ئاماده‌كارییان كردووه، به‌س له وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق جاری دیار نییه و ئه‌وه‌ی پێویسته كاری له‌سه‌ر كراوه".
ڕایشیگه‌یاند: 'تا ئێستا له كابینه‌ی نوێی عێراق خه‌ریكی ئامادهسازین بۆ كاروباری خۆیان، نهپرژاونەتە سه‌ر گفتوگۆكانی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری، بۆیه چاوه‌ڕوانین كۆبوونه‌وه بكرێت و ئه‌و مه‌له‌فانه‌ی ئیجابین كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی زیاده بێت گفتوگۆی زیاتری له‌سه‌ر ده‌كرێت، یان كه‌م و زیاد دەكرێت و جووڵه‌ی داعش وا ده‌كات كه به‌زووترین كات كۆبوونه‌وه بكرێت و وه‌ك وه‌زاره‌ت ئاماده‌ییمان هه‌یه بۆ كۆبوونه‌وه، چونكه دوای كابینه‌ی كازمی هه‌وڵ ده‌درێت كاره‌كان به‌رده‌وام بن.'
کارزان ھەورامی