هەواڵی کوردستان ئێستا

ئێمینكی: مەكتەبی سیاسیی راپۆرتێك ئامادە دەكات.. ناكرێت دۆخەكە بەو شێوەیە بەردەوام بێت

ئێمینكی: مەكتەبی سیاسیی راپۆرتێك ئامادە دەكات.. ناكرێت دۆخەكە بەو شێوەیە بەردەوام بێت
ئێمینكی: مەكتەبی سیاسیی راپۆرتێك ئامادە دەكات.. ناكرێت دۆخەكە بەو شێوەیە بەردەوام بێت

2020-05-31 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە ڕاپۆرتێك ئامادە بكەین و دواتر مەكتەبی سیاسیی پارتی پەسەندی بكات بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ یەكێتی و دواتر لەگەڵ یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆدەبینەوە، چونكە ناكرێت دۆخەكە بەو شێوەیە بەردەوام بێت و پێویستە ئاسایی بكرێتەوە.

ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، د. جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "چوار ئەندامی خۆمان راسپێردراون بۆ ئەوەی ڕاپۆرتێك ئامادە بكەن بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و دوای ئامادەكردنی ڕاپۆرتەكەش، مەكتەبی سیاسی كۆدەبێتەوە و پەسەندی دەكات و دواتر وادەیەك بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دیاری دەكرێت، بۆ ئەوەی كۆببینەوە".

ئێمینكی گوتیشی: "ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە پێویستە بۆ ئەوەی ئەو دۆخەی ئێستا هەیە ئاسایی بكرێتەوە، چونكە ناكرێت بەو شێوەیە بەردەوام بێت، لەبەر ئەوەی سەرەتای پێكهێنانی حكوومەت سێ لایەن و پێكهاتەكان بڕیاریان داوە بەشداری لە حكوومەتدا بكەن و هەندێكیشی خۆیان كردە ئۆپۆزسیۆن لەسەر داواكاریی خۆیان، كە بڕیاریان دا ئۆپۆزسیۆنێكی باش بن و ئەویش وا دەرنەچوو".

دەشڵێ: "ئەمە كاریگەریی خراپی بۆ گفتووگۆكردن لەگەڵ بەغداش دەبێت، چونكە ناكرێت بە دوو شێوە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بكرێت و زانیاریی هەڵە بەبەغدا بدرێت، بۆیە پێویستە ئەمانە هەمووی چارەسەر بكرێن".

 

بڵند ئیبراهیم