داعش بازگه‌یه‌ك له‌نێوان كه‌ركوك- سه‌ڵاحه‌دین داده‌نێت سەرچاوەیەکی ئەمنی: چەکدارانی داعش شەش هاوڵاتیان کوشتوە
2019-12-26 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان
خەندان-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چەکدارانی داعش بازگه‌یه‌كیان له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان كه‌ركوك – سه‌ڵاحه‌دین داناوه‌و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیان كوشتوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگەیاند، "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ژماره‌یه‌ك له‌تیرۆرستانی داعش بازگه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان كه‌ركوك – سه‌ڵاحه‌دین له‌نزیك كارگه‌ی پلاستیك داناوه‌و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه ڕێگه‌یان له‌ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی گرتوه، كه ژماره‌یان زیاتر له‌شه‌ش هاوڵاتیه، پاشان سه‌رجه‌میان كوشتوه".
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه كردوه، تا ئێستاش به‌فه‌رمی زانیاریان له‌باره‌ی ئه‌و گروپه تیرۆرستیه‌وه بڵاونەکردوەتەوە.