هەواڵی کوردستان ئێستا

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە لە کۆمەککردنی خێزانە کەمدەرامەتەکان

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە لە کۆمەککردنی خێزانە کەمدەرامەتەکان
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە لە کۆمەککردنی خێزانە کەمدەرامەتەکان

2020-05-31 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

 

سۆران - KDP.info -  حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە لە کۆمەککردنی خێزانە کەمدەرامەتەکانی سنووری ھەرچوار قەزاکانی سۆران و چۆمان و ڕواندز و مێرگەسۆر و، خێزانە کەمدەرامەتەکان لە ھاوکاریەکە سوودمەند بوون.

تووران  خدر، بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی لە ڕێگای لیژنەیەکەوە بە ھاوکاریی یەکەی ئیداری سنوورەکە و موختارەکان ناوی خێزانە ھەژار و کەمدەرامەتەکانمان تۆمار کرد، لە سۆران 6 ھەزار و  553 خێزان لە پرۆژەکە سوودمەند بوون.'

بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سۆران ئەوەیشی ڕاگەیاند: "ھاوکارییەکان پێک ھاتبوون لە یەک فەردە ئاردی سفر و ١٠ دەبە ڕوونی زەیت و دوو مەعجوونی تەماتە و بڕێک نیسک و نۆک. ئەو هاوکارییانە لە سنووری ھەرچوار قەزاکەدا لە ڕێگای بریکارەکانی خۆراکەوە بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا دابەش دەکرێت.'

سیروان سابیر