English | عربي

بەوێنە.. هەڵمەتێكی نەمامچاندن لە گەرمیان بەڕێوە چوو


بەوێنە.. هەڵمەتێكی نەمامچاندن لە گەرمیان بەڕێوە چوو

2019/05/30 | 10:25

(هەواڵ كوردستان)-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان بە هاوكاریی كۆمپانیایەكی بواری دەرهێنانی نەوت لە سنووری گەرمیان، هەڵمەتێكی نەمامچاندنی بەڕێوە برد و بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەكەش ڕای دەگەیەنێت ئەو شوێنەی هەڵمەتەكەی تێدا ئەنجام دراوە تا ئێستا نزیكەی 4 هەزار نەمامی تێدا چێندراوە و بۆ ناوچەیەكی گەشتیاری ئامادە دەكرێت.

 

هێمن قادر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە هاوكاری و هەماهەنگی كۆمپانیای pet oil هەڵمەتێكی نەمامچاندنی لە گوندی (قەڵاتەپە) لەسەر كەناری ڕووباری سیروان لەسەر ڕووبەری 60 دۆنم زەوی ئەنجام دا و تێیدا نزیكەی 1000 نەمامی چاند".

 

گوتیشی "ئەو ناوچەیەی چالاکییەکەی تێدا ئەنجام دراوە پێشتریش چەند چالاکیی دیكەی تێدا ئەنجام دراوە و بۆ ناوچەیەكی گەشتیاری ئامادە دەكرێت".

 

ئاماژەی بەوەش دا: "ئەو كۆمپانیایە لە چەند ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا نزیكەی 4 هەزار نەمامی لە جۆرەكانی (سەبەحبەح، ئەلبیزا، زەیتون) بۆ ژینگەی سنوورەكە دابین كردووە و چێنراون". 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending