English | عربي

وه‌ستا ره‌سوڵ: هێزنیه‌ یه‌كێتی و كه‌ركوك له‌یه‌ك جیابكاته‌وه‌


وه‌ستا ره‌سوڵ: هێزنیه‌ یه‌كێتی و كه‌ركوك له‌یه‌ك جیابكاته‌وه‌

2019/05/30 | 11:35

(هەواڵ كوردستان)- ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ڵێت، داهاتوو هه‌موو پێشهاتێكی نوێ له‌ئه‌ستۆی پارتیه‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیش ئه‌و راستیه‌ باش ده‌زانن.

وه‌ستا ره‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 24ی راپه‌رین له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی مه‌ڵبه‌ندی 24ی راپه‌ریندا رایگه‌یاند: یه‌كێتی به‌هه‌موو شێوازێك ئاماده‌یه‌ خزمه‌تی شاری كه‌ركوك بكات و هیچ هێزێكیش ناتوانێت یه‌كێتی و كه‌ركوك له‌یه‌كتر جیابكاته‌وه‌.

وه‌ستا ره‌سوڵ له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌ی كادرانی مه‌ڵبه‌ندی راپه‌ریندا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌چه‌ند مانگی رابردوودا یه‌كێتی هه‌موو هه‌وڵێكی داوه‌ تاوه‌كو به‌یه‌كده‌نگی پرسی كه‌ركوك و دانانی پارێزگارێكی كورد له‌شاره‌كه‌ یه‌كلابكرێته‌وه‌، به‌ڵام پارتی پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌كان نه‌بووه‌و بۆ هه‌رده‌ستپێشخه‌ریه‌كی یه‌كێتییش ئاسته‌نگی جۆراوجۆری دروستكردووه‌و ئه‌مه‌ش لای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان قابلی قبوڵنیه‌ و بۆداهاتوو هه‌موو پێشهاتێكی نوێ له‌ئه‌ستۆی پارتیه‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیش ئه‌وراستیه‌ باش ده‌زانن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending