English | عربي

دادوەرێک دەیسەلمێنێت کە هەوڵەکەی غالب محەمەد لەبارەی مووچە بەهای یاسایی نییە


دادوەرێک دەیسەلمێنێت کە هەوڵەکەی غالب محەمەد لەبارەی مووچە بەهای یاسایی نییە

2019/05/30 | 13:15

(هەواڵ كوردستان)- ”تەنیا قسەی ڕۆژنامەکانە“

حاکم شێخ لەتیف، دادوەری دەست لەکار کێشاوە و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان، بەبێ ئەوەی ناوی هیچ پەرلەمانتارێکی حزبەکە بهێنێت، هەوڵەکانی غالب محەمەد لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بە ”بێ بەهای یاسایی“ ناو دەبات.

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، حاکم شێخ لەتیف باسی لەو لایەنە کردووە کە تایبەتمەندە بە تۆمارکردنی سکاڵا لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو لایەنە دادگای فیدرالیی باڵایە نەک داواکاری گشتیی فیدرالی.

 

هاوکات باسی لەوە کردووە کە پێویستە سکاڵاکردن لای دادگای فیدرالی لە ڕێگەی پارێزەرەوە بێت و ”سکاڵای خەڵکی تر وەرناگیرێت“.

جگە لەوەی پێویستە ئەو کەس و لایەنەی سکاڵاکە دەکەن، ئەوانە بن کە لە زمانی یاسادا بە عەرەبی پێیان دەگوترێت (خسم)، ”واتە زەرەرمەندبوون یان بەرژەوەندییان هەبێت، واتە بۆ بەدواداچوونی مووچەی خوراوی فەرمانبەران، پێویستە فەرمانبەران خۆیان وەکالەت بۆ پارێزەر بکەنەوە و ئەوانیش بچن سکاڵاکە تۆمار بکەن“.

 

لە کۆتاییشدا بەبێ ناوهێنانی غالب محەمەد، حاکم شێخ لەتیف هەوڵەکەی بە بێ بەهای یاسایی لە قەڵەم داوە و نووسیویەتی: ”ھەر شتێکیتر کرابێت یان بکرێ، ئەگەر بەو شێوەیە نەبێت، ھیچ بەھایەکی یاسایی نییە و ھیچ دەرەنجامێکیشی نابێت و عەرەب گوتەنی (فقط حجي جرائد)“ کە مانای (تەنیا قسەی ڕۆژنامەکان)ە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم پەرلەمانتارەی گۆڕان چەند ڕۆژێکە، لە ڕێگەی بانگەشەکردن بە جووڵاندنی سکاڵا لە دژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی فەرمانبەران، بانگەشەیەکی زۆری بۆ خۆی کردووە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending