وه‌زیری ته‌ندروستی: به‌هۆی زۆربوونی تووشبووانی كۆرۆنا، هوتێله‌كان به‌كارده‌هێنن
2020-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند: له نزیكترین پلانماندا، به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا، هوتێله‌كان له‌جیاتی نه‌خۆشخانه به‌كارده‌هێنن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە نزیکترین پلانماندا بەهۆی زۆری ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19، ناچار دەبین هۆتێلەکان لەجیاتی نەخۆشانە بەکاربهێنین.
ئه‌وه له كاتێكدایه هه‌ر ئه‌مڕۆ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی له ئه‌كاونتى خۆى له فه‌یسبوك رایگه‌یاند: توشبویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی باری تەندروستی ناجێگیرە و 30 توشبوی دیکەش نیشانەی قورسی ڤایرۆسەکەیان هەیە، تکایە پابدن.