بەهۆی خۆپیشاندانی پشتیوانی بۆ فلۆید، لەكۆشكی سپی ترەمپ بۆ شوێنێكی تایبەت دەگوازرێتەوە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سه‌رچاوه ههواڵییهكانى ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه: كه‌سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ شوێنێكى تایبه‌ت ودهورهدراو كهبهسهنتهرى ئۆپه‌راسیۆنه فریاكه‌وتنه‌كان ناسراوه ده‌گوازرێته‌وه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى خۆپیشاندانى ناڕه‌زایه‌تى له‌دژى كوشتنى جورج فلۆید له‌چوارده‌ورى كۆشكى سپى به‌رێوه‌ده‌چوون.
به‌رپرسێكى ئه‌منى لهكۆشكى سپى ئه‌مریكا ئاشكرایكردوه: كهدۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ ماوه‌یه‌كى كه‌م گواستراوه‌ته‌وه بۆ شوێنێكى شارهوهى ژێر زه‌مینى كۆشكى سپى، وتیشى: دواى ماوه‌ى یه‌ك كاتژمێر له‌ژێر زه‌مینه‌وه تره‌مپیان هێناوه‌ته شوێنى خۆى لهكۆشكى سپى دا.
راشیگه‌یاند: میلانیایى خێزانى وبارۆنى كوڕیشى گواسترابوونه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه شارهوهیهى له‌ژێر كوشكى سپى دا، له‌گه‌ڵ ته‌واوى به‌رپرسانى دیكه‌ى كوشكهكه به‌پێى پرۆتۆكولهكانهوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشى: ره‌وشى كۆشكى سپیان بۆ پله‌ى سور به‌رزكراوه‌ته‌وه، وسهرۆكیان بۆ سه‌نته‌رى ئۆپه‌راسیونه فریاكه‌وتنه‌كان له‌ژێر كۆشكى سپى دا گواستراوه‌ته‌وه.
دواى كوشتنى جورج فلۆیدى ره‌شپێست له‌لایه‌ن پۆلیسێكى سپیى پێسته‌وه، خۆپیشاندانى ناڕه‌زایه‌تى له‌ویلایه‌تى مینیسوتا ده‌ستیان پێكردوه ولهئێستا دا له‌به‌شێك لهشارهكانى ئه‌مریكا خۆپیشاندان به‌رێوه‌ده‌چن.