ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی چوارشەممەی داهاتوو كۆدەبێتەوە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه كه‌وه‌ك هه‌نگاوێكی خۆپارێزی له‌په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ستابوو.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن بانگهێشتی په‌رله‌مانتارانی كردووه بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له‌دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 3 / 6 /2020.
له‌میانی دانیشتنه‌كه‌دا تاوتوێی ژماره‌یه‌ك پرۆژه یاسا ده‌كرێت كه له‌به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌دا دانراوه.
رۆژی 18ی ئایار،نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌شیر حه‌داد بڵاویكرده‌وه كهحهداد داواكارییه‌كی فه‌رمی واژووكراوی له‌لایه‌ن 145 په‌رله‌مانتاره‌وه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ده‌ست گه‌یشتووه.