نەوتی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا له بهرزبوونهوهدایه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت لەبازاڕەکانی نەوتی جیهاندا بە 37.84 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی كردۆتهوه نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساس 4 سەنت بەرزبوەوە، کەڕێژەی لەسەدا 0.1-ی نرخەکەی پێشویەتی، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک بۆ 35.53 دۆلار بەرزبوەوە
هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساس 4 سەنت بەرزبوەوە، کەڕێژەی لەسەدا 0.1-ی نرخەکەی پێشویەتی، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک بۆ 35.53 دۆلار بەرزبوەوە.
دوێنێ یەکشەممە جەزائیر کە لە ئێستادا سەرپەرستی رێکخراوی ئۆپێک+ دەکات، پێشنیازیکرد کۆبونەبونەوەی پێشوەختەی رێکخراوەکەیان ئەنجامبدرێت، بۆ دۆزینەوەی رێگایەک بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی نرخەکەی و ئاسانکاریکردن بۆ فرۆشتنی نەوتی سعودیە، عێراق و کوەیت، روسیاش ئامادەی خۆی لەوبارەیەوە نیشادا، بەوەش نرخەکەی تا ڕادەیەک بە بەرزی ماوەتەوە.