وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێده‌كات
2020-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
به‌مزوانه ده‌ستده‌كرێت به‌وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران سایلۆكه‌كان ئاماده‌كاری ته‌واویان كردوه، به‌ڕێوبه‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تی عێراق بڕیاریداوه 390 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له‌جوتیارانی هه‌رێم وه‌رگرێت.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌ڕێوبه‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێم، به‌سپێده‌ی ڕاگه‌یاند، له‌هه‌ولێر بڕی 110 هه‌زار ته‌ن، بۆ دهۆك 115 هه‌زار، بۆ سلێمانی 110 هه‌زار ته‌ن و له‌هه‌ڵه‌بجه 20هه‌زار له‌كه‌لاریش 35هه‌زار ته‌ن گه‌نم له‌جوتیاران وه‌رده‌گرن.
وتیشی، سایلۆكان ته‌واوی ئاماده‌كاریان كردووه گه‌نم وه‌رگرن، ئه‌وه‌شى وت: سایلۆكانی هه‌رێم جێگه‌ی 630هه‌زار ته‌ن گه‌نمیان تێدا ده‌بێته‌وه كێشه‌ی عه‌مبار كردنی گه‌نمان نابێت چه‌ند سایلۆیه‌كیش له‌ژێر قۆناغی دروستكردن دان.