وەزیری تەندروستی هه‌رێم: قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ بڕیارێكی دروست بوو
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وەزیری تەندروستی رایدەگەیەنێت: تووشبوونی ژمارەیەكی دیكەی ھاووڵاتییان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان، شەپۆلی دووەمی ئەو ڤایرۆسە نییە، وتیشى: بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ بڕیارێكی دروست بووه.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: تووشبوونی ژمارەیەكی دیكەی ھاووڵاتییان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان، شەپۆلی دووەمی ئەو ڤایرۆسە نییە، بەڵكو درێژكراوەی شەپۆلی یەكەمە، لە زۆربەی وڵاتان بەمشێوەیە ھەڵكشان و داكشان لە ژمارەی تووشبووان ھەیە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تووشبووەكانی ئێستای كۆرۆنا سەرچاوەی نادیارە، وەك نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە دەكەن و دەستنیشان دەكرێن، بە پێچەوانەی پێشتر كە ئێمە خۆمان بەدوای گومان‌لێكراو و ھەڵگرانی ڤایرۆسەكە دەگەڕاین، ئەمەش ئەوە نیشان دەدات كە ئێستا كۆرۆنا لەناو كۆمەڵگەدا ھەیە و مەترسیدارە.
وه‌زیری ته‌ندروستی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ بڕیارێكی دروست بووه، پێویسته ھاووڵاتییان جدیتربن له پابه‌ندبوونیان به رێنمایی و رێكاره ته‌ندروستییه‌كان و خۆیان لە شوێنه قەرەباڵغه‌كان بەدوور بگرن.