هەواڵی کوردستان ئێستا

گەڕەکێکی دیاربەکر کەرەنتین کرا

گەڕەکێکی دیاربەکر کەرەنتین کرا
گەڕەکێکی دیاربەکر کەرەنتین کرا

2020-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

لە چوارچێوەی رێوشێنەکانی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، گەڕەکێکی شاری دیاربەکر کەرەنتین کرا.

دوای ئەوەی لە گەڕەکی سەراپ گوزێلی شاری دیاربەکر حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) تۆمارکرا، تیمە تەندروستییەکان پشکنینیان بۆ ئەو کەسانە ئەنجامدا کە بەرکەوتنیان لەگەڵ کەسە تووشبووەکەدا هەبووە.

لە ئەنجامدا زیاتر لە ٤٠ پشکنین پۆزێتڤ دەرچوو، بەمهۆیەوە بڕیاردرا تەواوی گەڕەکەکە کەرەنتین بکرێت.

سەرجەم رێگاکانی سەر گەڕەکەکەش لەلایەن هێزەکانی جەندرمەوە داخران.