ڕێكاره‌كانی ته‌ندروستی له پێنجوێن توندوتۆڵ ده‌كرێنه‌وه
پێنجوێن – KDP.info - به‌هۆی ئه‌وه‌ی له قه‌زای پێنجوێن زۆر توشبووی كۆرۆنا ڕاگه‌یه‌ندرا، تیمه‌كانی ته‌ندروستی له قه‌زاكه ده‌ستیان كردووه به ڕشتنی ده‌رمان و پشكنینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان. قایمقامی قه‌زاكەش ده‌ڵێ، 51 کەس هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون و به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی تر هه‌بووه، پێنجوێن به‌سه‌ر پێنچ زۆندا دابه‌ش ده‌كرێت.
زانا ڕه‌حمان، قایمقامی پێنجوێن، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له سنووری قه‌زای پێنجوێن 51 توشبووی كۆرۆنا تۆمار كراوه، ئێستا ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی پێنجوێن کە زۆرینه‌ی توشبووانی لێ تۆمار كرا، كه‌ره‌نتینه كراوه و، له‌لایه‌ن ماموستایانی ئاینییه‌وه مزگه‌وته‌كان داخراون.
زانا ڕه‌حمان گوتیشی: "قه‌زای پێنجوێن دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر پێنچ زۆندا بۆ ڕشتنی ده‌رمان و پشكنینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتییان، ئه‌مڕۆش تیمێكی ته‌ندروستیی سلێمانی گەیشتووه‌ته پێنجوێن بۆ كاركردن له‌سه‌ر باشترین میكانیزم بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسه‌كه، چونكه ئه‌و 51 توشبووه به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانێكی زۆری قه‌زاكه‌مان هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وەش كرد: "بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر هه‌موو جووڵه‌یه‌كی بازرگانیی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاده‌گیرێت و تیمه‌كاتی ته‌ندروستی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌روازه‌كه و ته‌واوی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له ماوه‌ی داخستنی مه‌رزه‌كه ڕێک ده‌خرێته‌وه".
قایمقامی پێنجوێن زیاتر گوتی: "ئێستا وه‌رزی پێگەیشتنی به‌روبوومه خۆماڵییه‌كانه هاووڵاتییانی سنووره‌كه‌ش به ناوه‌ندی قه‌زای پێنجوێن و ناحیه‌كان و گونده‌كان، جووتیارن، به‌رهه‌مە كشتوكاڵییه‌كانیان پێگەیشتووه و ده‌بێ كارێك بكه‌ین جووتیاره‌كان بتوانن بڕۆن به‌لای به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كانیانه‌وه."
عه‌زیز ڕه‌سووڵ