رۆژانە هەزار و ٣٠٠ بار کەلوپەل لە تورکیاوە بۆ عێراق دەگوازرێتهوه
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
سەرۆکی ئەنجوومەنی کاری تورکی - عێراق، رایدەگەیەنێت: رۆژانە هەزار و ٣٠٠ بار کەلوپەل لە تورکیاوە بۆ عێراق دەگوازنەوە، دهشڵێت: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، زیانی زۆری بە کەرتی بازرگانیی گەیاندووە.
لەوبارەوە ئەمین تەها لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاندووە: بەرلە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ رۆژانە، دوو هەزار بار کەلوپەل لە تورکیاوە بۆ عێراق دەگواسترایەوە، بەڵام لەئێستادا رۆژانە، هەزار و ٣٠٠ بار رەوانە دەکرێت.
سەرۆکی ئەنجوومەنی کاری تورکی - عێراق سەربە پەیوەندییەکانی بازرگانی دەرەکی (دییک) روونی کردەوە کەلوپەلەکان خۆراک، دەرمان و ئەو کەلوپەلانە دەگرێتەوە کە لە بیناسازی و چنیندا بەکار دەهێندرێن.
راشیگەیاندووه، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، زیانی زۆری بە کەرتی بازرگانیی گەیاندووە و لە داهاتووشدا کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی خواست و داواکاریی دەبێت.
ئەمین تەها وتیشی: پێویستە لەم هەلومەرجەدا، کۆمپانیاکانی گواستنەوەی کەلوپەلەکان، رۆڵێکی بەرچاو لە پرسی ئاڵوگۆری بازرگانییدا، بگێرن.