هەواڵی کوردستان ئێستا

رۆژانە هەزار و ٣٠٠ بار کەلوپەل لە تورکیاوە بۆ عێراق دەگوازرێته‌وه‌

رۆژانە هەزار و ٣٠٠ بار کەلوپەل لە تورکیاوە بۆ عێراق دەگوازرێته‌وه‌
رۆژانە هەزار و ٣٠٠ بار کەلوپەل لە تورکیاوە بۆ عێراق دەگوازرێته‌وه‌

2020-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده

سەرۆکی ئەنجوومەنی کاری تورکی - عێراق، رایدەگەیەنێت: رۆژانە هەزار و ٣٠٠ بار کەلوپەل لە تورکیاوە بۆ عێراق دەگوازنەوە، ده‌شڵێت: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، زیانی زۆری بە کەرتی بازرگانیی گەیاندووە.

لەوبارەوە ئەمین تەها لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاندووە: بەرلە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ رۆژانە، دوو هەزار بار کەلوپەل لە تورکیاوە بۆ عێراق دەگواسترایەوە، بەڵام لەئێستادا رۆژانە، هەزار و ٣٠٠ بار رەوانە دەکرێت.

سەرۆکی ئەنجوومەنی کاری تورکی - عێراق سەربە پەیوەندییەکانی بازرگانی دەرەکی (دییک) روونی کردەوە کەلوپەلەکان خۆراک، دەرمان و ئەو کەلوپەلانە دەگرێتەوە کە لە بیناسازی و چنیندا بەکار دەهێندرێن.

راشیگەیاندووه‌، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، زیانی زۆری بە کەرتی بازرگانیی گەیاندووە و لە داهاتووشدا کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی خواست و داواکاریی دەبێت.

ئەمین تەها وتیشی: پێویستە لەم هەلومەرجەدا، کۆمپانیاکانی گواستنەوەی کەلوپەلەکان، رۆڵێکی بەرچاو لە پرسی ئاڵوگۆری بازرگانییدا، بگێرن.