ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، رۆژى جیهانى منداڵان پیرۆزده‌كات
2020-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
بەبۆنەی رۆژی جیهانی منداڵان ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو په‌یامێك بڵاودهكاتهوهو رایده‌گه‌یه‌نێت: منداڵ ئەو پەپولە رۆح سوک و بولبولە خۆشخوانەیە کەهەمو باوک ودایکێک بەتاسەوە چاوەڕێی دەکەن وشان دەدەنە ژێر بەرپرسیاریەتی بەخێوکردن و پەروەردەکردنی
مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگه‌یاند: 1/6 ڕۆژی جیهانی منداڵان لەسەرجەم منداڵە چاوگەشەکانی کوردستان وعیراق و جیهان پیرۆز دەکەم ، منداڵ ئەو پەپولە رۆح سوک و بولبولە خۆشخوانەیە کەهەمو باوک ودایکێک بەتاسەوە چاوەڕێی دەکەن وشان دەدەنە ژێر بەرپرسیاریەتی بەخێوکردن و پەروەردەکردنی،بەهیوای ئەوەی ناو‌و پرۆژەی ئەوان درێژەپێ بدا.