هەواڵی کوردستان ئێستا

مەسرور بارزانی: بڕیارى قه‌ده‌‌غه‌ى هاتووچۆ بۆ پاراستنی سەلامەتی ئێمەیە

مەسرور بارزانی: بڕیارى قه‌ده‌‌غه‌ى هاتووچۆ بۆ پاراستنی سەلامەتی ئێمەیە
مەسرور بارزانی: بڕیارى قه‌ده‌‌غه‌ى هاتووچۆ بۆ پاراستنی سەلامەتی ئێمەیە

2020-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

له‌باره‌ى بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: بۆ پاراستنی سەلامەتی ئێمەیە.

مەسرور بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، لە توتێكدا نوسیویەتی، قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی شەش رۆژ لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان بۆ پاراستنی سەلامەتی ئێمەیە بەهۆی بەرزبونەوەی بەرچاوی حاڵەتەكانی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

راشیگەیاندوە، زۆر گرنگە ئێمە پابەندبین بە رێنماییەكانی قەدەغەی هاتوچۆ و رێنماییە تەندروستییە گشتییەكان جێبەجێ بكەین.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌، پیشه‌وه‌رانى شارى كه‌لار له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایانگه‌یاند: هەربڕیارێک دژی قوت و پیشەی ڕۆژانەمان بێت جێگەی قبوڵ نیە لای ئێمە و پابەندی نابین جگە لە ڕێکاری تەندروستی.