وهزارهتی ئهوقاف: وتاری ههینی و نوێژی به كۆمهڵ له مزگهوتهكان راگیرا
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وهزارهتی ئهوقاف رایگهیاند: لە سەرجەم مزگەوتەكانى ههرێمی كوردستان هەموو مەراسیمە ئایینیەكان و نوێژی بە کۆمەڵ بە وتارى هەینیشەوە بەشێوەیەکى كاتى راگیرا.
وهزارهتی ئهوقاف و كاروبارى ئایینى ههرێمى كوردستان رایگهیاندووە: ئاماژەو پاڵپشت بە بڕگەی (11)ی بڕیاری ژمارە (38)ی (31/5/2020)ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە داخستنی دەرگای مزگەوتەکانی کوردستان، وەک ئەرکێکی ئایینی و مرۆیی و نیشتمانی ئاگادارى مامۆستایانى ئایینی قەدرگران و فەرمانبەرانی مزگەوت دەكەینەوە، لە بەر پاراستنى گیانى نوێژخوێنان و هاونیشتیمانیان لە نەخۆشى ڤایرۆسى كۆرۆنا لە سەرجەم مزگەوتەكانى كوردستان هەموو مەراسیمە ئایینیەكان و نوێژی بە کۆمەڵ بە وتارى هەینیشهوه بەشێوەیەکى كاتى راگیراوە، تەنیا بانگبێژ بانگ دەدات نوێژ لە ماڵەوە دەکرێت.
ئاماژه بهوهشكراوه، بۆیە داوا له مامۆستایانى ئاینى و فەرمانبەرانی مزگەوت دەكەین، بۆ پاراستنى گیانى هاووڵاتیان پابەندى ئەم بڕیارە بن لە گوندەکان لە شارەکان لە دەرەوەی مزگەوت لە ناوەوەی مزگەوت، چونکە دۆخەکە زۆر مەترسیدارترە لە رابردوو خەڵکێکی زۆر توش بووە، بەداخەوە رێژەی تووشبووان لە هەڵکشانە، بۆیە داواتان لێدەکەین پابەند بن، بە پێچەوانەوە بەرپرسیار دەبن، بۆ ئاگاداریتان.