وەزارەتی تەندروستی: 12 كهسى دیكه له گهرمیان تووشى كۆرۆنا بوون
2020-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وەزارەتی تەندروستی هەرێمى كوردستان، تووشبوونى 12 كهسى دیكهى به كۆرۆنا له سنورى ئیدارهى گهرمیان راگهیاند.
له راگهیهنراوى وهزارهتهكهدا هاتووه، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، حەفت ئافرەت و چوار پیاو و کچێکی گەنج، نۆ لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوون، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، یەک تووشبوو لە شاری بەغداد گەڕاوەتەوە.
ئاماژهى بهوهشكردووه، شەش تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری. چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار. یەك تووشبوو دانیشتووی شاری بەغداد. یەك تووشبوو دانیشتووی شاری تکریت.