هەواڵی کوردستان ئێستا

چوار کەس لە تەق تەق لە بیرێک دا گیانیان لە دەست دا

چوار کەس لە تەق تەق لە بیرێک دا گیانیان لە دەست دا
چوار کەس لە تەق تەق لە بیرێک دا گیانیان لە دەست دا

2020-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بەهۆی روخانی بیرێک لە تەق تەق چوار کەس گیانیان لەدەست دا، کە سێ لەوانە ئەندامی یەک خێزانن،

پەیامنێری سپێدە لە کۆیە پێی راگەیاندین، لەکاتی ئیشکردن دا گوندی مخۆرەس سەر بە تەق تەق بیرێک دەرۆخێت، سەرەتا کەسێک لە ژێرەوە دەمێنێت، کەسێکی تر بۆ رزگارکردنی بەهاناوە دەچێت ئەویش گیانی لەدەست دەدات دواتر کەسی سێیەمیش بۆ هاوکاریان دەچێتە ناو بیرەکە و ئەویش گیانی لەدەست دەدات کە هەرسێکیان ئەندامی یەک خێزانن کە باوک و دوو کوڕن،

په‌یامنێری سپێده‌ ئه‌وه‌ش باسده‌كات، لەو کاتەدا هاوڵاتیێکی تر لەو شوێنە بە هانای هەر سێ کەسەکە دەچێت، ئەویش گیانی لەدەست دەدات.

بەپێی راگەیاندنێکی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیەش ئێستا تەرمی هەر چوار هاوڵاتی دەرهێنراون.