English | عربي

گەرمیان؛ هاوڵاتیەک بەهۆی چاندنەوەی قژە گیانیلەدەستدا تەندروستی دوای رودانی حاڵەتەکە سەنتەرە بێ مۆڵەتەکان دادەخات


گەرمیان؛ هاوڵاتیەک بەهۆی چاندنەوەی قژە گیانیلەدەستدا تەندروستی دوای رودانی حاڵەتەکە سەنتەرە بێ مۆڵەتەکان دادەخات

2019/05/31 | 19:50

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان- دوای ئەوەی هه‌فته‌ى رابردودا هاوڵاتیه‌ك له‌ یه‌كێك له‌ سەنتەرەکانی گەرمیان  كه‌ كارى چاندنى قژی بۆ کراوە، بە هۆیەوە بێهۆش بوە و ئەمرۆش لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گیانی لەدەستدا، بە بڕیارێکی تەندروستیش سەرجەم سەنتەرەکانی چاندنەوەی قژ دادەخرێند.

سیروان محه‌مه‌د جه‌مال، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، بە خەندان-ی راگەیاند، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەیسە دروستکراوە و بەدواداچونی بۆ دەکەن، بۆئەوەی بزانن سەنتەرەکە کەمتەرخەم بوە یاخود هۆکارەکەی چیبوە، بەڵام سەرجەم سەنتەرەکان دادەخرێن، بۆئەوەی روداوی لە شێوەیە هۆکارەکەی هەرچیەک بێت دوبارە نەبێتەوە".به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان دەشڵێت: بەشێک لەو شوێنانە بەناوی سەنتەرەوە نەکراونەتەوە بەشێکیان بەس شوێنن و هیچ مۆڵەتێکی وەزارەتی تەندروستیان نییە، بۆیە سەرجەمیان بە فەرمانی قائیمقامی کەلار داخراون، دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت لە یەکێک لە سەنتەرەکان هاوڵاتیەک رواندنەوەی قژی بۆ کراوە و گیانیلەدەستداوە. وتیشی: نزیکەی 15 شوێن لە گەرمیان هەیە کە مۆڵەتی تەندروستیان نییە، بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ر كه‌سێك سه‌نته‌رى هاوشێوه‌ بكاته‌وه‌ پێش وه‌رگرتنى مۆڵه‌تى فه‌رمیی، ئه‌وا ده‌ستگیرده‌كرێت و روبه‌ڕوى لێپێچینه‌وه‌ى یاسایی ده‌كرێته‌وه‌. بە وتەی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان "دوساڵ پێش ئێستا ژمارەیەک سەنتەر داخراون و ئێستاش دوای رودانی ئەم حاڵەتە  سەرجەم سەنتەرەکان دادەخرێن و ناتوانن بەبێ مۆڵەت کار بکەن، لە ئێستادا چەند سەنتەرێک لە هەوڵی ئەوەدان مۆڵەت دەربهێنن، بەڵام رێگەیان پێنادرێت کار بکەن تا مۆڵەتەکەیان تەواونەکرێت".سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەوان چۆن رێگەیان داوە بە کردنەوەی ئەو سەنتەرانە دکتۆر سیروان وتیشی: ئێمە بەردەوام چاودێری هەمو شوینەکان دەکەین، ئاگاداری هەر سەنتەرێک بین دایدەخەین، بەڵام کە دەکرێنەوە تا پێی دەزانین و لیژنەی بۆ دەردەکەین پێیدەچێت".له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردودا له‌ كه‌لار چەندین سه‌نته‌ر بۆ چاندنى قژ كرانه‌وه‌ كه‌ به‌شی زۆریان له‌لایه‌ن ستافی ئێرانی و توركیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بران، به‌پێی وته‌ى ته‌ندروستى گه‌رمیانیش هیچ كام له‌و سه‌نته‌رانه‌ مۆڵه‌تى فه‌رمیی كاركردنیان نه‌بوه‌ و نییه‌. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش بۆ داخستنى ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ پاش ئه‌وه‌ هات كه‌ له‌ هه‌فته‌ى رابردودا هاوڵاتیه‌ك له‌ یه‌كێك له‌و سه‌نته‌رانه‌ى كه‌ كارى چاندنى قژ ده‌كه‌ن له‌ كه‌لار سەری بەرکەوتنی هەبوە و هۆشی لەدەستداوە و دەوترێت گوایا پاش ئه‌وه‌ى له‌ جه‌لسه‌یه‌كى قژ چاندن ده‌رچوە لەسەر پەیژەی سەنتەرەکە کەوتوە، دوای چەند رۆژێک بێهۆشبون لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ لە سلێمانی گیانیلەدەستدا.ئەو هاوڵاتیە دوای چەند رۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی ئەمرۆ گیانیلەدەستدا، لەبارەیەوە یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، ئەو هاوڵاتیە کاتێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بێهۆش بوە و ئێمە بە کەسوکارەکەیمان وتوە ئومێدی چاکبونەوەی نیە".یاد نەقشبەندی وتیشی: کەسەکە مێشکی لەدەستداوە تەنها هەناسەو دڵی لێی داوە و لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدابوە و ئەوەی پێویست بوە وەک چارەسەر بۆی ئەنجامدراوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending