دەستەی ناڕەزایی شارەزوور و زەڕایەن، ڕاگهینراوێك بڵاودهكهنهوه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
دەستەی ناڕەزایی شارەزوور و زەڕایەن ڕایدهگهیهنن ڕۆژی ٥ شەممە ڕێکەوتی4 ی 6ی 2020، کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی، خۆپیشاندانێکی جەماوەری ئهنجامدهدهن
دەستەی ناڕەزایی شارەزوور و زەڕایەن ڕاگهیهنراوێكیان بڵاوكردهوهو ڕایدهگهیهنن ڕۆژی ٥ شەممە ڕێکەوتی4 ی 6ی 2020، کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی، خۆپیشاندانێکی جەماوەری لەبەردەم دادگای شارەزوور و جووتسایدی بەردەم قایمقامییەتەوە تا دەگەین بە شەقامی سەرەکیی زەڕایەن، ڕێکدەخەین، بە مەبەستی دژایەتیکردنی هەموو ئەو بڕیارە نابەجێیانەی ئەم دەسەڵاتە دەیسەپێنێت بەسەر میللەتێکی چەوساوەی بێ دەرەتاندا
دهقی ڕاگهیهنراوهكه :
هاوشاریانی ستەمدیدە و بەبرسێتی کەرەنتینەکراوی قەزای شارەزوور و زەڕایەن، سڵاوی شکۆبەرزیتان لێێت.
پاڵپشت بە هەموو دەنگە بوێر و ئازاکان، بە لەبەرچاوگرتنی پاراستنی تەندروستیی خۆمان و دژبوون لەگەڵ کەرەنتینەی زۆرەملێ و سیاسی، ڕۆژی ٥ شەممە ڕێکەوتی ٤ی ٦ی ٢٠٢٠، کاتژمێر ۱۰ی سەرلەبەیانی، خۆپیشاندانێکی جەماوەری لەبەردەم دادگای شارەزوور و جووتسایدی بەردەم قایمقامییەتەوە تا دەگەین بە شەقامی سەرەکیی زەڕایەن، ڕێکدەخەین، بە مەبەستی دژایەتیکردنی هەموو ئەو بڕیارە نابەجێیانەی ئەم دەسەڵاتە دەیسەپێنێت بەسەر میللەتێکی چەوساوەی بێ دەرەتاندا. چاوەڕوانی ئامادەبوونی ئێوە و دەنگی ناڕازیتانین بۆئەوەی پێکەوە ڕێگای سەندنەوەی ماف بگرینەبەر.
بەهیوای دیدار لە مەیدانی ئازایەتی.
دەستەی ناڕەزایی شارەزوور و زەڕایەن