لەهەولێر توشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا
2020-06-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاویكرده‌وه: تووشبوێكی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا.
لهراگهیاندراوێكدا،وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه كهتووشبووێكی دیكه‌ى ڤایرۆسی كۆڕۆنا،پیاوێكى ته‌مه‌ن 51 ساڵه‌و، دانیشتووی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر/ بنه‌سڵاوه‌یه،كه‌هه‌ڵگری نه‌خۆشی دیكه‌ی كوشنده بووه،به‌هۆی بوونی نیشانه‌كانی نه‌خۆشی به‌توندی وتوشبوونی به‌ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVD-19 له‌نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ستداوه.
راشیگه‌یاند: له 5/27 له‌نه‌خۆشخانه خه‌وێندرابوو، دوای مانه‌وه‌ی پێنج ڕۆژ له‌به‌شی چاودێری چڕ له‌نه‌خۆشخانه ئه‌و پیاوه گیانی له‌ده‌ستدا. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داوا ده‌كات، هاوڵاتیان پابه‌ندى رێنماییه‌كانى خۆپارێزى بن.