شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی: لە كه‌ركوك ده‌ستڕێژی گوللـه له‌سێ هاوڵاتی كرا
2019-12-26 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان
خەندان-
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی كه‌ركوك رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ده‌ستدڕێژی گولله‌ی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هاوڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستداوه و دو كه‌سی تریش برینداربون.
ئۆتۆمبێلێكی جۆری مارسیدس كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تێدابوه، له‌سه‌ر ڕێگیهی (عه‌له‌م)ی كه‌ركوك، ده‌ستدڕێژی گولله‌یان له‌ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كردوه
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی كه‌ركوك له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویکردەوە، "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئۆتۆمبێلێكی جۆری مارسیدس كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تێدابوه، له‌سه‌ر ڕێگیهی (عه‌له‌م)ی كه‌ركوك، ده‌ستدڕێژی گولله‌یان له‌ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كردوه، به‌وهۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌و دو كه‌سی دیكه‌ش برینداربون".
هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه، تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە روداوەکە رانەگەیاندوە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌ركوك– سه‌ڵاحه‌دین شه‌ش هاوڵاتی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چەکداروە کوژران.