هەواڵی کوردستان ئێستا

ئاكرەیی بۆ KDP: باس لە مەرزە فەرمی و نافەرمیەکانی نێوان هەرێم و ئێران دەکات

ئاكرەیی بۆ KDP: باس لە مەرزە فەرمی و نافەرمیەکانی نێوان هەرێم و ئێران دەکات
ئاكرەیی بۆ KDP: باس لە مەرزە فەرمی و نافەرمیەکانی نێوان هەرێم و ئێران دەکات

2020-06-02 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران رایگەیاند، جموجۆڵی بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران بەردەوامە، بەڵام بە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی كۆرۆنا لەناو مەرزی باشماخ، بۆ ماوەی 72 سەعات داخراوە، چونكە فشارێكی زۆری لەسەر بووە و ئەو نەخۆشییەی لەناو بڵاو بووەتەوە.

عەبدوڵڵا ئاكرەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئێراندا حەوت مەرز هەن، كە سێیان فەرمین و چواریشیان نافەرمین، ئەوانەی فەرمین مەرزی باشماخ و حاجی ئۆمەران و پەروێزخان و ئەوانەی نافەرمییشن مەرزەكانی كێلێ و شوشمێ و سەیران بەن و شێخ سێلێن، كە رۆژانە زیاتر لە هەزار بارهەڵگر تەنها لە مەرزە فەرمییەكانەوە كەلوپەل هاوردە دەكەن".

ئاكرەیی  گوتیشی: "مەرزی باشماخ بۆ ماوەی 72 سەعات داخراوە بە هۆی ئەوەی نەخۆشیی كۆرۆنا لەو مەرزە بڵاو بووەتەوە و فشارێكی زۆر لەسەر مەرزەكە هەبووە و خەڵكێكی زۆری پێنجوێنیش لەوێ كار دەكەن، بۆیە بۆ ئەوەی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكە بكرێت، رێنماییە تەندروستییەكان توندتر كراون و مەرزەكە بە شێوەیەكی كاتی داخراوە".

ناوبراو باسی لەوەش كرد: "لە خاڵی سنووریی حاجی ئۆمەران بە تایبەتی، رێكاری زۆر توند گیراوەتە بەر و هیچ كێشەیەكی تەندروستی بۆیان دروست نەبووە، سەرەڕای ئەوەی رۆژانە نزیكەی 250 بارهەڵگر كەلوپەل بۆ هەرێمی كوردستان هاوردە دەكەن، چونكە رۆژانە دوو جار تەعقیم دەكرێت و هەروەها ئۆتۆمبێلەكانیش دەڕشێنرێن".

دەشڵێ: "هۆكاری كردنەوەی مەرزە نافەرمییەكان ئەوەیە، كە خەڵكی ئەو ناوچانە بێكارن و بۆ دەرفەتی كار ئەو مەرزانە كراونەتەوە، ئەویش تەنها بۆ كاری بازرگانییە".

 

بڵند ئیبراهیم