ئیندۆنیسیا گەشتی ئەمساڵی حاجیانی بۆ سعودیە هەڵدەوەشێنێتەوە
2020-06-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وەزارەتی کاروباری ئاینیی ئیندۆنیسیا رایگەیاند: ئەمساڵ هیچ حاجییەکی ئیندۆنیسی بە مەبەستی بەجێهێنانی حەج، سەردانی سعودیە ناکات.
وەزیری کاروباری ئاینیی ئیندۆنیسیا رایگەیاندووە، هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانی حەج، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لابردنی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانە.
بڕیاربوو ئەمساڵ 221 هەزار حاجیی ئیندۆنیسی بە مەبەستی بەجێهێنانی ئەرکەکانی حەج، سەردانی سعودیە بکەن.