نرخی نه‌وتى برێنت له بازاڕه‌كانى جیهان 39 دۆلاری تێپه‌ڕاند
2020-06-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانى جیهان زیاتر به‌روزبوه‌وه‌و له سه‌رو 39 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 2/6/20220، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به 39 دۆلار‌و 33 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی گه‌یشته به 36 دۆلار‌و 54 سه‌نت .
له‌ماوه‌ی رابردودا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت، نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی تا ئه‌وه‌ی نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا گه‌یشته ژێر سفر.