English | عربي

بەڤیدیۆ؛ ئاسایش دەستگیریاندەكاتسێ كەس هاوڵاتیەكی بەرەگەز هیندی دەرفێنن


بەڤیدیۆ؛ ئاسایش دەستگیریاندەكاتسێ كەس هاوڵاتیەكی بەرەگەز هیندی دەرفێنن

2019/06/02 | 19:00

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئازادكردنی هاوڵاتیەکی رفێنراو و دەستگركردنی رفێنەرەکانی راگەیاند.لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاندوە" کاژێر 11:30 خولەکی شەوی 28-5-2019 سێ تۆمەتبار بە ناوەکانی ( ر.ق.

س، ع.

ق.

س.

و ئ.

م) لە شارۆچکەی عەنکاوە، هاوڵاتیەکی بەڕەگەز هیندی بەناوی (نسارا ئەحمەد غەفور شەریف) دەڕفێنن ، هەروەها برایەکی دو كەس لە تۆمەتبارەكان (ن.

ق.

س) کە ئاگاداری پیلانەکە بوە، چاودێری کردەی رفاندنەکەی کردوە".ئاسایشی هەولێر راشیدەگەیێنێت،" بەپێی دانپێدانانەکانی تۆمەتبارەكان، کە لەگەڵ راگەیێندراوەکەدا بڵاوکراوەتەوە رفێنەران وێنەی ڤیدۆیی رفێنراوەکە دەگرن و بۆ براکەی دەنێرن، لە بەرانبەر ئازادکردنیشیدا داوای بڕی 100 هەزار دۆلاری ئەمریکی دەکەن".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending