English | عربي

دانیمارک... خۆپێشاندانێك لە دژی موسڵمانان بەڕێوەچوو


دانیمارک... خۆپێشاندانێك لە دژی موسڵمانان بەڕێوەچوو

2019/06/02 | 20:20

(هەواڵ كوردستان)- "ئەورووپا هی ئێمەیە"

ئەمڕۆ یەكشەممە لە شاری کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک سەدان هاووڵاتی دانیماركی خۆپێشاندانێكیان لە دژی موسڵمانانی وڵاتەكە ئەنجام دا، دژایەتی خۆیان بۆ بەرنامەیەكی بەربانگی رەمەزان دەربڕی و چەند قورئانێكیان سووتاند.

دوای ئەوەی کۆمەڵێک خێرخواز لە مەیدانی شارەوانی کۆپنهاگن خوانێکی بەربانگیان ئامادە کردبوو بۆ موسڵمانان، گرووپێکی راستڕەی توندئاژۆی ئەو وڵاتە خۆپێشاندانیان لە دژ ئەنجام دا.

راسموس پالودان سەرۆکی گرووپی سترام کورسی دانیماركی كە بە مانای ئاراستەی توند دێت لەگەڵ ئەندامانی پارتەکەی چوونە مەیدانەکە و بە سووتاندنی قورئان دژایەتی خۆیان نیشان دا.

گرووپەكە لە دوای بانگی ئێوارەدا، دروشمی (ئەورووپا هی ئێمەیە)یان بەرز کردەوە دژ بە موسڵمانەكان دروشمیان دەگوتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending