هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکی ئەمەریکا هه‌ڕه‌شه‌ى له‌شكركێشى دژى خۆپیشانده‌رانى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات

سەرۆکی ئەمەریکا هه‌ڕه‌شه‌ى له‌شكركێشى دژى خۆپیشانده‌رانى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات
سەرۆکی ئەمەریکا هه‌ڕه‌شه‌ى له‌شكركێشى دژى خۆپیشانده‌رانى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات

2020-06-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سەرۆکی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت: ڕایسپاردووە سەرۆک شارەوانیـیەکان و فەرمانڕەوای ویلایەتەکان هەنگاوی پـێویست بنێن بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە، ئەگەر نا ئەوا فەرمان دەکات لەشکر بە کارەکە هەستێت و بە خێرایی کێشەیان بۆ چارەسەر بکات.

دؤنالَد ترامپ لة وتاريَكدا رايطةياند، هەموو ئەمەریکایـیەکان زۆر دڵگران و غەمگینن بە مەرگی دڕندانەی جۆرج فلۆید. بەڵێنی دا دادپەروەری بێتە دی بۆ مەرگی جۆرج و ئەو زیانەی بەر خێزانەکەی کەوتووە.

سەرۆکی ئەمەریکا وتیشی، بەڵام ناتوانێت ڕێگە بدات دەنگی ناڕەزایی خۆپـیشاندەرانی ئاشتیخواز لە نێو هاواری کەسانی توڕەی گێرەشێوێن ونببێت. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لەم ڕۆژانەی دوایی وڵاتەکە دووچاری گێرەشێوێنی، توندوتیژی، سووتاندنی بە مەبەست، دزی و تاوان بووەتەوە.

پاشان ڕەخنەی لە ژمارەیەک لە حکومەتی ویلایەت و شارەکان گرت، گوتی نەیانتوانیوە ڕێوشوێنی پـێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی دانیشتوانیان. نمونەی هێنایەوە، گوتی گەنجێک لە شاری داڵاسی ویلایەتی تەکساس لێی دراوە و لەسەر جادە کەوتووە هەتا گیانی لەدەستداوە و هەروەها ژنێک لە باکوری ویلایەتی نیویۆرک هێرشێکی دڕندانەی کراوەتەسەر. تەنانەت لە واشنتنی پایتەخت ئاگر کراوەتەوە لە نێو یەکێک لە مێژوویی ترین کڵێساکانی وڵاتەکە، وە لە کالیفۆرنیا ئەفسەرێکی فیدراڵی ئەمەریکی ئەفریکایی بە گولـلە کوژراوە.

ترامپ وتيشى، ئەمانە خۆپـیشاندانی ئاشتیخوازانە نین، ئەمانە تێرۆری ناوخۆیـین، چونکە کوشتن و ڕشتنی خوێنی خەڵکی بێ تاوان سووکایەتیـیە بە مرۆڤایەتی و تاوانێکی لە دژی خودا.

گوتیشی بۆیە هەموو تواناکانی حکومەتی فیدراڵی چ سیڤیلی یان لەشکری دەخاتەگەڕ بۆ ڕاگرتنی ئەوەی ناوی برد بە گێرەشێوێنی و تاڵانی و وێرانکردن و سووتاندنی بە مەبەست و هەروەها بۆ پاراستنی مافی ئەو ئەمەریکایـیانەی پابەندی یاسان. گوتی بۆیە دەستبەجێ ئەو ڕێوشوێنانە دەگرێتەبەر.

سەرۆکی ئەمەریکا لە درێژەی وتارەکەی گوتی ئەمڕۆ فەرمانڕەوای ویلایەتەکانی ڕاسپاردووە ژمارەی پـێویست لە پاسەوانانی نیشتمانی کە بە ناشناڵ گارد ناسراون بڵاوبکەنەوە هەتا جادەکان کۆنترۆڵبکرێن. گوتی دەبێت سەرۆک شارەوانیـیەکان و فەرمانڕەواکان بیسەلمێنن یاسا بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت هەتا توندوتیژیـیەکان کۆتایییان پێدەێت.

گوتی ئەگەر شارێک یان ویلایەتێک ڕەتیکردەوە ڕێوشوێنی پـێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی ژیانی خەڵکی و ماڵ و موڵکیان، ئەوا خۆی هەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەی لەشکر و بە خێرایی کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکات. باسی لەوەش کرد بە پەلە ڕێوشوێن دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی واشنتی پایتەخت و هەروەها هەزاران سەربازی پڕچەک ڕەوانەدەکات بۆ ڕاگرتنی وەک ئەوەی ناودێری کرد بە گێرەشێوێنی و تاڵانی و تێکدان و وێرانکردنی دڕندانە.