هەواڵی کوردستان ئێستا

"ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی بڕیار لە پشکداریکردنی دانیشتنەکەی سبەینێی پەرلەمان دەدات"

"ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی بڕیار لە پشکداریکردنی دانیشتنەکەی سبەینێی پەرلەمان دەدات"
"ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی بڕیار لە پشکداریکردنی دانیشتنەکەی سبەینێی پەرلەمان دەدات"

2020-06-02 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر- KDP.info -  بڕیارە سبەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە بچێت، گوتەبیژی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، ئەمڕۆ فراکسیۆنەکەیان بڕیار لە پشکداریکردن دەدات.

د. ئارام ناجی بالەتەیی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "زۆربەی فراکسیۆنەکان لەگەڵ ئەوە نین پشکداری لە کۆبوونەوەکەی سبەینێ بکەن، ئەمڕۆش ئێمە بڕیار دەدەین، ئاخۆ پشکداری دەکەین، یاخود نا."

گوتیشی: "چاوەڕوانی بڕیاری سەرکردایەتیی خۆمانین، چونکە ئەگەر بابەتی گەنگەشەی بودجە و تەواوکردنی کابینەی کازمی نەبێت، ئەوا بە بۆچوونمان، کۆبوونەوەکە شتێکی وا گرنگ نییە پشکداریی تێدا بکەین."

دەشڵێ: "ڕەوشی عێراق و کوردستان لە باری کۆرۆناوە مەترسیدارە، چونکە بچینە بەغدا و دواتر بگەڕێینەوە ناو خەڵکی خۆمان، ئەمەش مەترسیدارە، نامانەوێ خەڵکانێکی تر بە ئەگەری ئێمەوە تووشی کۆرۆنا بن."

کاروان باعەدری