وه‌زیری ناوخۆ: ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كۆرۆنا نییه ڕووبه‌ڕووی یاسایان ده‌كه‌ینه‌وه
هەولێر– KDP.info- ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆ و ته‌ندروستی و پارێزگارەکان ڕایگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان پابه‌ند نه‌بوون به ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كان و هه‌ڵكشانی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له قه‌زای پێنجوێن و پارێزگای سلێمانی، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆمان ده‌ركرد و، ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی و پارێزگاره‌كان بڕیار درا پێداچوونه‌وه به به‌یانی ژمارە 28دا بكه‌ین و ده‌سه‌ڵات بده‌ینه پارێزگاره‌كان و سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كان كارئاسانی بكه‌ن، به‌ڵام ڕێكاری توندی خۆپارێزی پێڕه‌و بكرێت، هه‌ركه‌س سه‌رپێچی بكات سزای توند بدرێت.'
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "كاریگه‌ریی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وام له هه‌ڵكشانه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو چوار كه‌س گیانی له‌ده‌ست داوه و ڕێژه‌ی تووشبووانیش زیادی كردووه، ته‌واوی ئه‌و قسانه‌ش ڕاست نه‌بوو كه‌سانێك ده‌یانكرد و دەیانگوت كۆرۆنا نییه، یان له كوردستان وه‌ك وڵاتان كوشنده نییه، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان و توشبووانیش زیاد ببێت، به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێی داین دۆخه‌كه به‌ره‌و خه‌راپتر ده‌ڕوات و تووشبووه‌كان نیشانه‌كانیان پێوه دیاره".
ڕێبەر ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "ئه‌وكه‌سانه‌ی له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانه‌وه و له شۆسیالمیدیا باسی ئه‌وه‌یان كردووه ڤایرۆسه‌كه نییه و حكوومه‌ت بۆ هه‌ندێك مه‌سایل قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ڕاگه‌یاندووه و ده‌ڵێ كۆرۆنا هه‌یه، ئەوانە هه‌ركه‌سێك بن و دژی ڕێكاره‌كان هه‌نگاو بنێن و لێدوان بدەن داوا له داواكاری گشتی كراوه ڕێكاری یاسایی لەدژیان بگرێته به‌ر و نەهێڵێت ئه‌وكه‌سانه بۆ شاردنه‌وه‌ی كه‌موكووڕییه‌كانی خۆیان سواری شه‌پۆلی داواكاریی هاووڵاتییان ببن".
وەزیری ناوخۆ گوتیشی: "پارێزگاره‌كان داوای ده‌سه‌ڵاتیان كرد له به‌یانییه‌وه هه‌ندێك كارئاسانی بكرێت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌مان به پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دا، ئه‌و سێكته‌رانه‌ی په‌یوه‌سته به ژیانی هاووڵاتییانه‌وه كارئاسانی بكه‌ن و وه‌رزی دروێنه و كشتوكاڵه ڕێكاری پێویست بگرنه به‌ر تا به‌روبوومی كشتوكاڵ نه‌فه‌وتێت، ئیداره و هاووڵاتی داوای ماف بكات ده‌بێ ئه‌ركیش جێبه‌جێ بكات، به پارێزگار و یه‌كه ئیدارییە سه‌ربه‌خۆكانمان گوتووه ده‌سه‌ڵاتمان پێ داون كارئاسانی بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ركه‌س سه‌رپێچیی كرد ئه‌و سزایانه ده‌یانگرێته‌وه و دەبێ سزا بدرێن، ئه‌گه‌ر ڕێكاره‌كان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن له ماوه‌یه‌كی زۆر كوت ده‌گه‌ینه ڕێگایه‌كی زۆر مه‌ترسیدار."
هێمای بۆ ئه‌وەش كرد: "خۆشبه‌ختانه هاووڵاتییانی كوردستان ئه‌مڕۆ پابه‌ند بوون به قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و ڕێكاره‌كانی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه گیانی هاووڵاتییان سه‌لامه‌ت بێ، نه‌وه‌كو له ژووره‌وه‌یان بكه‌ین و پێداویستییان لێ ببڕین و له كه‌سابه‌تییان بكه‌ین، هه‌ده‌فی ئێمه پاراستی ئێوه‌یه، داواتان لێ ده‌كه‌ین له خه‌می ته‌ندروستیی گشتیدا بن، ناكرێت ته‌نها حكوومه‌ت به‌رپرسیار بێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی ئێمه بوو وه‌ك حكوومه‌ت له هه‌موو سیكته‌ره‌كان ئه‌ركی خۆمان به‌جێ گه‌یاندووه، به‌داخه‌وه هاووڵاتییان وه‌كو پێویست به خۆپارێزییەوە پابه‌ند نه‌بوونه."
وه‌زیری ناوخۆ زیاتر گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا وه‌زیری ته‌ندروستی ڕوونی كردووه‌ته‌وه له مانگه‌كانی ڕابردوو له عێراق توشبووان ڕۆژانه 30 بۆ 40 كه‌س بوون، له كوردستان 2 بۆ3 كه‌س، ئێستا له عێراق ڕۆژانه نزیكه‌ی 400 كه‌س تووش ده‌بن و 12 كه‌س ده‌مرن، له كوردستان ئێستا ڕۆژانه 30 بۆ 40 كه‌س توشی كۆرۆنا ده‌بن، له قۆناخێكی پێشكه‌وتووین ئێستا به‌ری نه‌گرین مه‌ترسییه‌كه زۆر گه‌وره‌یه".
ڕێبه‌ری ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ: "قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له نێوان پارێزگاكان و شاره‌كاندا هه‌ر ده‌مێنێت، داوا له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین له پارێزگاكانی عێراقن، ئه‌ركیان هه‌یه له حكوومه‌تی فیدڕاڵی یان ئه‌و هاووڵاتییه عه‌ره‌بانه‌ی له كوردستانن، ئه‌م شه‌ش ڕۆژه بمێننه‌وه، خۆیان بپارێزن، توانای حكوومه‌تی هه‌رێم زیاتر نییه کە تێست بكه‌ین و كه‌ره‌نتینه بكه‌ین و له كۆبوونه‌وەیەدا پێشنیار كرا ڕێكخراوه‌كان هاوكار بن له هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان بۆ خۆپارێزی، كه‌لتووری خۆبه‌خش په‌ره پێ بده‌ین، ئه‌وانیش وه‌ك دامه‌زراوه‌كان ڕۆڵی خۆیان ببینن".
زیاتر گوتی: "داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین ڕێگه به خه‌ڵكی هه‌ڵپه‌رست نه‌ده‌ن سواری شه‌پۆلی داوای ڕه‌وای ئێوه بن، خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت داوای ڕه‌وایان هه‌یه، ئێمه پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ین و كارئاسانییان بۆ ده‌كه‌ین، ئه‌وكه‌سانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و داواكارییەی هاووڵاتییان ده‌بنەوە ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه و باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، ته‌واوی ڕێكاره‌كانمان به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌وقاف و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان گرتووه‌ته به‌ر، بڕیارمان نییه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژ بكه‌ینه‌وه".
دەشڵێ، سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی ئه‌ولایه‌نانه‌ی كابینه‌ی 9یان پێك هێناوه ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر چاكسازی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام كه دێته سه‌ر جێبه‌جێكردنی چاكسازی، به‌شێكی زۆریان دژی چاكسازین، لێره‌وه به هه‌موو خه‌ڵك ڕاده‌گه‌یه‌نم، جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، یه‌كێك له بڕگه‌کانی چاكسازی ئه‌وه‌یه ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه‌سانێك به ناوی پڕۆژەوە بۆ كاتێكی دیاریكراو له حكوومه‌تیان وه‌رگرتووه و كاتێكی زۆری به‌سه‌ر چووه، ده‌بێ قه‌رزه‌كه‌یان بگه‌ڕێننه‌وه، كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن هه‌یه له‌لایه‌ن بازرگانه‌وه به‌كار ده‌هێندرێ، هه‌وڵ ده‌ده‌ن قه‌رزه‌كان نه‌ده‌نه‌وه، خه‌ڵك بهێننه سه‌ر شه‌قام بۆ ئه‌وه‌ی كه‌موكووڕی و قه‌رزی خۆیانی پێ بشارنه‌وه، خه‌ڵكی ئێمه و حكوومه‌ت له‌وه به‌ئاگادارترن بكه‌ونه ژێر کاریگەریی ئه‌و كه‌سه پۆپۆلیستانه و ئه‌م جۆره سیاسه‌ته سه‌ر ناگرێت و له ڕووبه‌ڕووی یاسا خۆیان ده‌بیننه‌وه و، وه‌زاره‌تی دارایی ڕاسپێردراوه قه‌رزه‌كان وه‌ربگرێته‌وه".
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د گوتیشی: "ئه‌و دۆخه‌ی له سلێمانی هاته ئاراوه لاوازیی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان بووه، پارێزگار و وه‌زیری ته‌ندروستی ڕاسپێردراون لێكۆڵینه‌وه له‌و پرسه بكه‌ن کە بۆچی تیمی ته‌ندروستی له مه‌رزی باشماخ كشێندراونه‌ته‌وه، ده‌بێت كه‌مته‌رخه‌م سزا بدرێت."
عه‌زیز ڕه‌سووڵ