سه‌ره‌ڕاى قه‌رزێكى زۆر، پاره‌یه‌كى زۆریش به گه‌نده‌ڵى براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ى عێراق
سپێده - محسن حسين
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: تا ئێستا چوار سه‌د و په‌نجا دۆسیه له‌سه‌ر هێنانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كانی عێراق كراونه‌ته‌وه.
سه‌رباری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی په‌تای كۆرۆنا و، ئه‌و جێكه‌وته كاریگه‌رییانه‌ی له بواری دارایی و ئابووی و بژێوی ژیانی خه‌ڵك هه‌یه، له ئێستادا عێراق به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه به‌ده‌ست كێشه‌ی ئابوورییه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌ڕاده‌یه‌ك بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، چه‌ند بژارده‌یه‌ك تاوتوێ ده‌كات، كه یه‌كێكیان قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه.
له ئه‌گه‌رى ده‌ست بردنیش بۆ وه‌رگرتنی قه‌رز بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه و مسۆگه‌ركردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران، عێراق ده‌كه‌وێته ژێر باری قه‌رزێكی گه‌وره تره، هه‌رچه‌نده به‌پێی لێدوانی په‌رله‌مانتاران و شاره‌زایانی دارایی و ئابووی وڵات، كۆی قه‌رزه‌كان تا ئێستا گه‌یشتونه‌ته نزیكه‌ی 125 ملیار دۆلار.
هه‌رچه‌نده قه‌رزه‌كان گه‌وره و قه‌به و ژماره‌یان ترسێنه‌ربێت، به‌ڵام ئه‌و پارانه‌ی به دزی و گه‌نده‌ڵی براونه‌ته ده‌ره‌وه چه‌ند هێنده‌ی قه‌رزه‌كان ده‌بن، كه‌به‌پێی ئاماره نا فه‌رمییه‌كان و لێدوانی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاران تا ئێستا نزیكه‌ی 500 ملیار دۆلاری عێراق ده‌ستنیشان كراوه، كه‌به دزی و نایاسایی براونه‌ته وڵاتانی ده‌ره‌وه.
بۆیه حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون، ئه‌و پاره و داراییه‌ی كه‌به نایاسایی و ناشه‌رعی براونه‌ته ده‌ره‌وه بگه‌ڕێننه‌وه، له ئێستاشدا ئه‌نجومه‌نی باڵای بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی كه‌له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی حكومه‌تی پێشووی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی دروست كرا‌و، له‌هه‌وڵی هێنانه‌وه‌ی پاره‌كانی وڵاتن له ده‌ره‌وه.
سه‌عید یاسین مو‌سا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی، به سپێده‌ی راگه‌یاند: تا ئێستا چوار سه‌د و په‌نجا دۆسیه له‌سه‌ر هێنانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كانی عێراق كراونه‌ته‌وه، كه هه‌ر دۆسیه‌یه‌كیش تایبه‌ته به بڕێك پاره وكه‌سایه‌تییه‌كان.
سه‌عید یاسین موساوتیشى، ئه‌وه‌ی شوێنی پاره‌كانمان بكه‌وین دوای دزرانیان، ده‌بێت به‌ها باڵاكانی ده‌ستپاكی و پاراستنی ماڵی گشتی بچه‌سپێنین، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی دزین و گه‌نده‌ڵی كردنی دارایی و سپی كردنه‌وه‌ی پاره و تاوانه رێكخراوه‌كان كه‌متر ده‌كاته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، دامه‌زراوه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی هێنانه‌وه‌ی ئه‌و پاره دزراوانه‌ن.