هەواڵی کوردستان ئێستا

تۆڕی میدیایی یه‌كگرتوو: دەستگیرکردن و رێگریەکان له‌ چاوی زیندووی شەقام رامانناگرێت

تۆڕی میدیایی یه‌كگرتوو: دەستگیرکردن و رێگریەکان له‌ چاوی زیندووی شەقام رامانناگرێت
تۆڕی میدیایی یه‌كگرتوو: دەستگیرکردن و رێگریەکان له‌ چاوی زیندووی شەقام رامانناگرێت

2020-06-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

تۆڕی میدیایی یه‌كگرتوو، ئیدانه‌ى ده‌ستگیركردن و رێگریكردن له‌ تیمه‌كانى كه‌ناڵى سپێده‌ ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: ئەم هەڵوێستانەی دامودەزگاکان ، لە بادینانەوە تا سۆران ، نایاسایی و نادیموکراسییە ، هاوکات پێچەوانەی خواستە رەواکانی شەقامە ، کە دەیانەوێ دەنگ و رەنگی داواکانیان بگات.


تۆڕی میدیایی یه‌كگرتوو له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، لە هەمبەر ئەم هەموو پێشێلکارییانەدا ، تۆری میدیایی یەکگرتوو رایدەگەیەنێت ، دەستگیرکردن و رێگریەکان ، وەک چۆن لە رابردوودا راینەگرتووین ، لە ئێستا و لە داهاتووشدا رامان ناگرێت کە چاوی زیندووی شەقام بین.

ده‌قى به‌یاننامه‌كه‌ى تۆڕی میدیایی یه‌كگرتوو:

بسم الله الرحمن الرحیم
جەماوەری دڵسۆزی کوردستان
رێکخراوەکانی بەرگری لە رۆژنامەنووسان ، سەندیکاکان
حیزب و لایەن سیاسییەکان
کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان
پیشەی رۆژنامەوانی ، بە پێی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان و ، وەک بەشێک لە جوانییەکانی سیستەمی دیموکراسی دنیای پێشکەوتوو ، پێویستە ئازاد بێت . میدیای یەکگرتوو ، بینا لەسەر ئەو پرنسیپانە ، لە ریزی پێشەوە بووە بۆ گەیاندنی راستییەکان بەرای گشتی ، لە پێناو ئەو ئامانجە میدیاییەدا ، لە شەقام و، هەروەها لە کۆڕ و کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکاندا ئامادەیی هەبووە . جێگای داخە دامودەزگاکانی دەسەڵات ، هەر جارەی لە ناوچەیەک تیمەکانی میدیای یەکگرتوو دەستگیر دەکەن و ، هەر رۆژەی لە شوێنێک رێگری کاری میدیایی لێ دەکەن . دوای ئەوەی لە خۆپیشاندانەکانی دهۆک ، تیمی کەناڵی ئاسمانی سپێدە دەستگیر کرا ، ئەمجارەیان لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی ، دەزگا ئەمنیەکان تیمی سپێدەیان دەستگیرکرد ، هەر بەهەمان ئاڕاستەی رێگری کردن ، لە تەلاری وەزارەتی ناوخۆ ، رێگا نەدرا بە تیمی سپێدە ، روماڵی کۆبوونەوە و کۆنگرەی رۆژنامەنووسی وەزیری ناوخۆ و پارێزگارەکان بکات .
ئەم هەڵوێستانەی دامودەزگاکان ، لە بادینانەوە تا سۆران ، نایاسایی و نادیموکراسییە ، هاوکات پێچەوانەی خواستە رەواکانی شەقامە ، کە دەیانەوێ دەنگ و رەنگی داواکانیان بگات.
لە هەمبەر ئەم هەموو پێشێلکارییانەدا ، تۆری میدیایی یەکگرتوو رایدەگەیەنێت ، دەستگیرکردن و رێگریەکان ، وەک چۆن لە رابردوودا راینەگرتووین ، لە ئێستا و لە داهاتووشدا رامان ناگرێت کە چاوی زیندووی شەقام بین . هەر بۆیە باشتر وایە دامودەزگاکان ،رێز لە یاسای کاری رۆژنامەوانی و پرنسیپەکانی دیموکراسی بگرن . تا چیدیکە یاسای کاری رۆژنامەنووسی بێ ناوەرۆک نەبێت.
تیمەکان :
1- یادگار حاجی / پەیامنێر / سلێمانی .
2- ئاریان بەکر / وێنەگر / سلێمانی .
3- هیوا فەقێیانی / پەیامنێر / هەولێر .
4- عبدالله محمود / وێنەگر / هەولێر .


تۆڕی میدیایی یەکگرتوو
٢٦٢٠٢٠