هەواڵی کوردستان ئێستا

ڕێبوار ھادی: لەم مانگەدا ھەرێم و بەغدا ڕێککەوتنی کۆتایی ئیمزا دەکەن

ڕێبوار ھادی: لەم مانگەدا ھەرێم و بەغدا ڕێککەوتنی کۆتایی ئیمزا دەکەن
ڕێبوار ھادی: لەم مانگەدا ھەرێم و بەغدا ڕێککەوتنی کۆتایی ئیمزا دەکەن

2020-06-02 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

بەغدا – KDP.info -  لە چەند مانگی ڕابردوودا دانوستانی ورد دەربارەی پرسی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لە نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا کراوە و سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، لەم مانگەدا ڕێککەوتنی کۆتایی دەکرێت.

ڕێبوار ھادی، سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دانوستانەکانی پێش جەژن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا تا ڕادەیەکی زۆر بەرەوپێشڤەچوونیان بە خۆیانەوە بینیوە و نزیکن لە ڕێککەوتنی کۆتایی، بڕیارە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقیش لە ڕۆژانی داھاتوو ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت، ئەگەر بودجە لە پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت، بێگومان پشکی ھەرێمی کوردستانیش دیاری دەکرێت."

سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی عێراق گوتی: "ھەرێمی کوردستان ئامادەیە ڕۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات، بەڵام بەو مەرجەی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بۆ ئەمساڵ زامن بکرێت."

ڕێبوار ھادی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی عێراق، ڕوونی کردەوە: "ھەولێر و بەغدا لەسەر زۆربەی پرسەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، بەڵام ھێشتا ڕێککەوتنی کۆتایی ماوە و ئێمە گەشبینین لە ئایندەیەکی نزیکدا ئیمزا بکرێت، کە من پێشبینی دەکەم لەم مانگەدا ڕێککەوتنی کۆتاییی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ ئیمزا بکرێت."

قائید میرۆ