"بەربەداعش نەگیرێ پیلانی مەترسیداری لە ناوچە کوردستانییەکان ھەیە"
کەرکووک - KDP.info- داعش به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنه‌كانی پێشووی خۆی. به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركووك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هێرش و ڕێكخستنه‌كانی داعش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه پلانیان هه‌یه بۆ داهاتوو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه ده‌وڵه‌تیان له‌سه‌ر بنیاد نابوو.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی كه‌ركووك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی کرد و شانده‌كەی هاوڕێی شێوه‌ی سه‌ربازیی لەخۆی گرتبوو و ئامانج لێی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ڕه‌وشی ئه‌و ناوچانه‌یە كه داعش تێیاندا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه. به‌شێك له جموجووڵه‌كانی داعش مه‌ترسیی زۆری ناوەتەوە، چونكه ته‌نیا له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان چالاكی ناكەن، به‌ڵكو له‌ناو شاره‌كانیش ده‌ستیان به چالاكی كردووه.
لیوا ڕوكن ڕه‌شید عه‌بدولكه‌ریم، ئامرلیوای پێشووی سوپای عێراق له پشكی كورد و شاره‌زای بواری سه‌ربازی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "داعش له سنووری كه‌ركووك تا ده‌گاته‌وه خانه‌قین چالاكیی به‌هێزی هه‌یه و هاتنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ڕه‌وشی ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزبوون ده‌چێت و دوور نییه په‌لاماری داعش هه‌ر به‌وه‌وه نەوه‌ستێت کە له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان ده‌یكات، به‌ڵكو ڕه‌نگه ئه‌م جاره ئامانجی گه‌وره‌تری هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی جێی نفووزی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ساڵی 2014 و به‌شێك له هۆكاری سه‌ردانه‌كەی کازمی بۆ ئه‌وه بووه كه به‌غدا به‌و ناوچانه بڵێت له‌گه‌ڵتانین. به‌ڵام پرسیاری جددی ئه‌وه‌یه كه ئاخۆ گه‌ره‌نتیی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن كه جارێكی دیكه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی هێرشی داعش نەبنه‌وه؟ چونكه ئێستا ڕێكخستنه‌كانی داعش له ئاستی هێرش و چالاكیی ناوشار و ئاگربه‌ردان له ده‌غڵودانی جووتیاران و ڕفاندنی خه‌ڵكی له تاكتیكه‌وه گۆڕاوه بۆ پراكتیك و ئه‌مه‌ش پێویستی به پلانی سه‌ربازیی به‌هێز هه‌یه".
گوتیشی: "سوپای عێراق به‌ته‌نیا ناتوانێت به‌رپرسیاریه‌تیی ئه‌منیی ئه‌و ناوچه هه‌ڵبگرێت و ده‌بێت هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه بكات، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت له كه‌ركووك تا خانه‌قین 300 ناوچه‌ی ستراتیژیی گرنگ به‌ده‌ست داعشه‌وه‌ن، كه مه‌ترسیدارترینیان چیای حه‌مرینه، كه به ئاسته‌م ده‌توانرێت كۆنترۆڵ بكرێت و چالاكیی داعش لە پشت چیای قه‌ره‌چووغ و مه‌خموورە و ئه‌مانه ئه‌گه‌ر به پلانی سه‌ربازی نه‌كرێت داعش له‌وێ باره‌گای سه‌ره‌كیی ده‌بێت و دواتر چالاكیی خۆی ده‌گوازێته‌وه بۆ خوارەوە، له‌وانه پێده‌شته‌كان و شار و ناوچه‌كان".
هه‌ر له‌م بارەیە‌وه، ئیدریس ڕه‌فعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركووك، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوای كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ ڕه‌وشتێكی خراپی سیاسی و ئه‌منی له ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت و داعش به به‌هێزی سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، هەر ئەوە نییە کە داعش ته‌نیا به شێوەی پارتیزانی چالاكی بەڕێوە دەبات، به‌ڵكو له هه‌ندێك شوێن مۆڵگه‌یان به‌فه‌رمی داناوه‌ته‌وه و چالاكییان له ده‌ره‌وه‌ی شار بۆ ناوشار گواستووه‌ته‌وه، له‌وانه ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبی لاستیكی و هێرشكردنه سه‌ر ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق له كه‌ركووك و سه‌ربطینی پۆلیس، به‌داخه‌وه دۆخه‌كه خراپه تا ئه‌و جێیەی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌فه‌رمی بۆ چاودێریی ئۆپه‌راسیۆنێك هاتووه‌ته شاره‌كه ".
گوتیشی: "كازمی پێش ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكوه‌زیران كه‌سێكی ئه‌منی بووه و ئه‌و له مه‌ترسییه‌كان ده‌زانێت، بۆیە له یه‌كه‌م سه‌ردانیدا له ئۆپەراسیۆن به‌شدار ده‌بێت و ئه‌مه خاڵێكی گرنگه و ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی خۆی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه کە ئه‌و هێزانه‌ی له‌وێن توانای كۆنترۆڵی دۆخه‌كه‌یان نییه و ده‌یه‌وێت خۆی ئاگادار بێت".
له‌م بارەیە‌وه، ئه‌كره‌م ساڵح، به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "مه‌ترسیی داعش له‌سه‌ر ناوچه‌كه جددییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌یان زیادی كردووه و جووڵه‌یان زۆر بووه، سوودیان له‌و بۆشاییه ئه‌منییه وه‌رگرتووه له سنووری مادده‌ی 140 دروست بووه و له چیای حه‌مرین خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه و خۆئاماده‌كردنن. تا هه‌ماهه‌نگیی باشتر نەکرێت و تا حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا پێكه‌وه كار نه‌كه‌ن ئاسته‌مه سه‌قامگیری بچەسپێت، هه‌رچه‌نده له به‌غداوه هێزی تریان هێناوه بۆ ناو شاره‌كان، به‌ڵام داعش به شه‌و له ده‌ره‌وه‌ی شار جووڵه ده‌كه‌ن و ئه‌و هێزانه ناتوانن داعش بنه‌بڕ بكه‌ن و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌بێت هاوكار بن ده‌نا جووڵه‌ی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت خه‌ڵكی ناوچه‌كه هاوكار نین و ئه‌وان بەئاسانی کاری خۆیان دەکەن و ده‌گەڕێن".
گوتیشی: "له ڕوانگه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌وه کە باسمان كرد، به‌تایبه‌ت په‌لاماری داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه، داوای دروستكردنی هێڵی به‌رگری ده‌كه‌ین و ده‌بێ دروست بكرێت، چونكه دوو ئامانجیان تێكه‌ڵ كردووه، تیرۆر و ئامانجی شۆڤێنیی عه‌ره‌بی، كه گومانی دروست كردووه بۆ ئه‌وه بێت كورد له ناوچه‌كه بكه‌نه ئامانج، چونكه فشاریان له‌سه‌ر گونده كورده‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن، گومان له‌وه نییه داعش، یان ده‌ستی له پشته، یان به ناوی داعش ئه‌وه بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی كورد له‌و ناوچانه ده‌كرێت".
ڕایشیگه‌یاند: 'به‌بێ پێشمه‌رگه سه‌قامگیری پەیدا نابێت، ئه‌و كارتانه‌ی عێراق به‌كاریان ده‌هێنێت سه‌ركه‌توو نابن و دانیشتووانی ئه‌م ناوچانه كوردن و پیلان له دژی كورد ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه ڕاده‌گرێت پێشمه‌رگه و كوردستانه، عێراق ئه‌وه نه‌كات ئاسته‌مه دۆخه‌كه هێور ببێته‌وه."
کارزان ھەورامی