هەواڵی کوردستان ئێستا

ته‌قه‌ به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا ده‌كرێت.. خۆپیشاندانی هاوڵاتیان و كاسبكارانى سلێمانى به‌ده‌وامه‌

ته‌قه‌ به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا ده‌كرێت.. خۆپیشاندانی هاوڵاتیان و كاسبكارانى سلێمانى به‌ده‌وامه‌
ته‌قه‌ به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا ده‌كرێت.. خۆپیشاندانی هاوڵاتیان و كاسبكارانى سلێمانى به‌ده‌وامه‌

2020-06-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

خۆپیشاندانی هاوڵاتیان و كاسبكارانى سلێمانى دژى بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ به‌رده‌وامه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌ به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا ده‌كه‌ن.

په‌یامنێرى سپێده‌ رایگه‌یاند، له‌ ئێستادا خۆپیشاندانی هاوڵاتیان و کاسبکارانی سلیمانی بەردەوامە، گرژی و ئاڵۆزی دروست بووەو تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا دەکرێت.

وتیشى، خۆپیشاندەران وەك ناڕەزایی لەسەر شەقامەکان تایە دەسوتێنن.

په‌یامنێرى سپێده‌ ئەوەشی وت، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ڕێگا بە رووماڵی كەناڵەكانی راگەیاندن ناده‌ن.

" width="560" height="433" style="border:none;overflow:hidden" scrolling="no" frameborder="0" allowTransparency="true" allow="encrypted-media" allowFullScreen="true">" />