پەرلەمانتارێكی پارتی، وادهى رێككهوتنى كۆتایی ههرێم و بهغدا ئاشكرا دهكات
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
پەرلەمانتارێكی پارتی رایدهگهیهنێت: پێشبینی دەکەم لەم مانگەدا ڕێککەوتنی کۆتاییی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ ئیمزا بکرێت، دهشڵێت: ھەرێمی کوردستان ئامادەیە ڕۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات
ڕێبوار ھادی، پهرلهمانتارى پارتى و سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی عێراق به میدیاى فهرمى حزبهكهى ڕاگەیاندووه: بڕیارە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقیش لە ڕۆژانی داھاتوو ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت، ئەگەر بودجە لە پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت، بێگومان پشکی ھەرێمی کوردستانیش دیاری دەکرێت.
ئاماژهى بهوهشكردووه، ھەرێمی کوردستان ئامادەیە ڕۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات، بەڵام بەو مەرجەی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بۆ ئەمساڵ زامن بکرێت.
پهرلهمانتارهكهى پارتى ئهوهشى خستۆتهڕوو، ھەولێر و بەغدا لەسەر زۆربەی پرسەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، بەڵام ھێشتا ڕێککەوتنی کۆتایی ماوە و ئێمە گەشبینین لە ئایندەیەکی نزیکدا ئیمزا بکرێت، کە من پێشبینی دەکەم لەم مانگەدا ڕێککەوتنی کۆتاییی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ ئیمزا بکرێت.