پارێزگارى ههولێر: سبهینێ قهدهغهى هاتووچۆ ههڵدهگیرێت
2020-06-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
پارێزگارى ههولێر رایگهیاند: لە سبەی کاتژێر 06:00 ی ئێوارەوە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەکرێنەوە و قەدەخەی هاتووچۆ هەڵدەگیرێت.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگهیاند: بۆ بەرژەوەندیی هاونیشتمانییان بە جێبەجێکردنی رێنمانییە تەندروستییەکان لە سبەی کاتژێر 06:00 ی ئێوارەوە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەکرێنەوە و قەدەخەی هاتووچۆ هەڵدەگیرێت.
وتشى، وەکو لە رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، تاوەکو 6ی حوزەیران دەوام و هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکاندا نابێت، سیستەمی ئۆنلاین بۆ هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان وەستاوە.