هەواڵی کوردستان ئێستا

ترەمپ و سیسی رێککەوتن لەسەر هەڵگرتنی هەنگاوی بەپەلە بۆ چارەسەرکردنی ململانێکانی لیبیا

ترەمپ و سیسی رێککەوتن لەسەر هەڵگرتنی هەنگاوی بەپەلە بۆ چارەسەرکردنی ململانێکانی لیبیا
ترەمپ و سیسی رێککەوتن لەسەر هەڵگرتنی هەنگاوی بەپەلە بۆ چارەسەرکردنی ململانێکانی لیبیا

2019-12-27 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

کۆشکی سپی ئەمریکا بڵاویکردەوە ترەمپ و سیسی گفتوگۆیان کردوە و  هاوڕابون لەسەر هەڵگرتنی هەنگاوی بەپەلە بۆ چارەسەرکردنی ململانێکانی لیبیا.

رێککەوتون لەسەر ئەوەی هانی لایەنە بەشداربوەکانی جەنگی ناوخۆیی ئەو وڵاتە هانبدرێن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان

بەپێی راگەیەنراوەکەی کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و عەبدول فەتاح سیسی سەرۆکی میسر پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و لەتاوتوێکردنی پرسی لیبیادا رێککەوتون لەسەر ئەوەی هانی لایەنە بەشداربوەکانی جەنگی ناوخۆیی ئەو وڵاتە هانبدرێن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان بەجۆرێک دەرفەت بۆ دەستێوەردانی دەرەکی نەهێڵێتەوە.
هاوڕابون لەسەر ئەوەی رێگە بەدەستێوەردانی دەرەکی نەدرێت 

سەرۆکی ئەمریکا و میسر هاوڕابون لەسەر ئەوەی رێگە بەدەستێوەردانی دەرەکی نەدرێت بۆچارەسەرکردنی کێشەکانی لیبیا، ئەوەش بەهەڵگرتنی هەنگاوی بەپەلە و چارەسەرکردنی کێشەکان.

پاش روخانی رژێمی قەزافی لەساڵی 2011، لیبیا دابەشبوە بۆ دو حکومەتی یاخی، سوپای نیشتیمانی لیبیا بەرابەرایەتی خەلیفە حەفتەر بەشی رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی کۆنترۆڵکردوە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی پایتەختیش دەدات، حکومەتی پێکهێنراوی لیبیاش کە نەتەوە یەکگرتوەکان پشتیوانی دەکات، بەشی رۆژئاوای وڵاتەکەی بەدەستەوەیە.

حکومەتی نیشتیمانی تەوافوقی لیبی کە نەتەوە یەکگرتوەکان پشتیوانی دەکات،رۆژی پێنجشەممەی رابردو،  بەشێوەیەکی فەرمی داوای هاوکاری سەربازی بۆ پاڵپشتی ئاسمانی و زەمینی دەریایی لەتورکیا کرد.

رۆژی پێشتریش رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ناردنی هێز بۆ لیبیا دوپاتکردەوە، ئەوەش پاش ئەوەی پێشتر پەرلەمانی تورکیا رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ناردنی هێز بۆ لیبیا و هاوکاریکردنی حکومەتی ئەو وڵاتە.