English | عربي

رۆژنامەنووسێکی سلێمانی بەهۆی هەڕەشەی ئاسایشی یەکێتی پەنا دەباتە بەر بارەگای پارتی


رۆژنامەنووسێکی سلێمانی بەهۆی هەڕەشەی ئاسایشی یەکێتی پەنا دەباتە بەر بارەگای پارتی

2019/06/04 | 09:30

(هەواڵ كوردستان)- بەرزان عەلی حەمە: دوو ئۆتۆمبێلی دژە تیرۆری یەکێتی دوام کەوتوون

ئاسایشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سووکایەتیی بە رۆژنامەنووسێکی دیار و ناسراوی شاری سلێمانی دەکات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 4-6-2019، بارزان عەلی حەمە، ڕۆژنامەنووسی دیاری شاری سلێمانی لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) ڤیدیۆیەکی راستەوخۆی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، کە ویستوویەتی لە هەولێرەوە بۆ پیرۆزکردنی جەژن لەگەڵ خێزانەکەی، بگەڕێتەوە سلێمانی، بەڵام ”ئاسایشی یەکێتی لە بازگەی کۆیە  ئۆتۆمبێلەکەیان ڕاگرتم، دوای سوکایەتیەکی زۆر پشکنینیان بۆ ئۆتۆمبێلەکەم کردووە، بەڵام من گومانم لە ئۆتۆمبێلەکەم ھەیە و نازانم ئاسایشی یەکێتی چی لەناو ئۆتۆمبێلەکەم داناوە“.

بارزان عەلی حەمە هەروەها رایگەیاندووە،، شەوی رابردوو ”چەکدارەکانی لاھور جەنگی بەدوامەوە بوون، ھەروەھا ئەم بەیانییە لەکاتی گەڕانەوە بۆ سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی دژەتیرۆری یەکێتی چاودێری کردووم، منیش بۆ ئەوەی نەمکوژن، بەناجاری پەنام بردووەتە بەر ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاروچکەی کۆیە“.

بارزان عەلی حەمە، ئاماژەی بەوەش دا، ھیچ کێشەیەکم لەگەڵ بنەماڵەی جەلال تاڵەبانی و لاھور جەنگی و ”چەکدارە عەنتەرەکانی نییە“، سەرسوڕمانیی خۆیشی نیشان دا و رایگەیاند، ”نازانم چەکدارەکانی لاھور جەنگی بەم جەژنە چیان دەوێت“.

ئەو نووسەرە ئاگاداری هەموو لایەکی کردووەتەوە، کە ئەو ئێستا لەژێر دەسەڵاتی یەکێتییە و ژیان و سەلامەتیشی لە ئەستۆی ”لاھور جەنگی و چەکدارەکانی“یەتی.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending